|
كوڕان ته‌رایی به دهزگیرانهكانیان دهدهنو كچانیش له فێڵه‌كانیان تێگه‌یشتوون
-سێشه‌ممه-02-شوبات(مانگی 2)-2010
ماوه‌ی ده‌ستگیرانی كاتێكی گونجاوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له به‌رامبه‌ره‌كه‌مان تێبگه‌ین و شاره‌زا بین له خوو ره‌وشتی و كه‌سێتی و ساغ كردنه‌وه‌ی خاڵه گوماناوییه‌كانی یه‌كتریی.به‌شێك له كچان ماوه‌ی ده‌ستگیرانی به ماوه‌یه‌كی باش ده‌زانن، بۆ ئه‌وه‌ی له بهرامبهركهیان تێبگه‌ن، ئه‌وه‌تا نیگاری ته‌مه‌ن 24 ساڵ هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ماوه‌ی دوو مانگه ده‌ستگیرانداری، به ماوه‌یه‌كی باش ده‌زانێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ له به‌رامبه‌ره‌كه‌ی تێبگات. به ڕای ئه‌و چوونه ده‌ره‌وه‌ش به پێی به‌رنامه‌یه‌كی بۆ دارێژراو بێت، سنورێكی بۆ دابنرێت و له سنوور ده‌رنه‌چێت كارێكی چاك ده‌بێت. پیاوسالاریی له ماوه‌ی دهستگیرانیشدا له لای هه‌ندێك له خێزانه‌كان به‌دی ده‌كرێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك له پیاوان له ماوه‌ی ده‌ستگیرانداریدا زۆر حه‌ز ده‌كه‌ن كه دهزگیرانهكانیان بچنه ده‌ره‌وه له گه‌ڵیاندا، به‌ڵام وه‌ك كچان باسیدهكهن كه گواسترانه‌ته‌وه پیاوه‌كانیان پێیان ده‌ڵێن: باشتر نه‌هاتیته ده‌ره‌وه، هه‌روه‌كو ده‌شنێ موحه‌ممه‌دی ته‌مه‌ن 28 ساڵ ده‌ڵیت: "له كاتی دهزگیرانداریمدا باوك و براكانم نه‌یان ده‌هێشت بچمه ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ ده‌ستگیرانه‌كه‌م، ئه‌مه‌ش دڵه راوكێێ بۆ دروست كردبووم له نێوان رێگریی ماڵی باوكم و داخوازی دهزگیرانهكهم بۆ چوونه ده‌ره‌وه". به‌شێك له كوڕان وه‌ك خۆیان باسیدهكهن له كاتی ده‌زگیرانداریدا دڵه راوكێیان له لا دروست ده‌بێت له پاكیزه‌یی دهزگیرانهكانیان. دڵشاد ئه‌حمه‌د ( 32ساڵ) هێمای بۆ ئه‌وه‌كرد كه ماوه‌ی ده‌زگیرانداریی خۆشه، به‌ڵام هه‌ر له دڵهراوكێت بۆ دروست ده‌بێت، له‌وه‌ی كه به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ره‌وشتی باشه و ده‌گونجێت له‌گه‌ڵتا، چونكه زۆرجار له لای ئێمه واقیعه‌كه‌ی خۆمان ده‌شارینه‌وه و له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا موجامه‌له ده‌كه‌ین. تێڕوانینی توێژه‌رانی ده‌روونیش بۆ ماوه‌ی ده‌زگیرانداری به خۆ ئاماده‌كردنی ده‌روونیی و ئابووری داده‌نێن سامان سیوه‌یلی توێژه‌ری ده‌روونی ـ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا وه‌كو نهرتێك كه ماوه‌ی ده‌زگیرانداری دانراوه له چه‌ند روویه‌كه‌وه سوودی هه‌یه، له رووی ئابوورییه‌وه مۆڵه‌تێكه بۆ ئه‌و دوو ده‌زگیرانه به تایبه‌تی بۆ كوڕه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بكات بۆ چوونه ناو ژیانی هاوسه‌رگیریی هه‌ر له دابینكردنی شوێنی نیشته‌جێبوون و له پێداویستییه‌كانی ژیان و كه‌ل و په‌ل له ئاماده‌كاری ئابووری بۆ ئه‌و مه‌راسیمه كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی كه ژیانی هاوسه‌رگیریی له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه به پێی داب و نه‌ریت و كولتوور له رووی ده‌روونییشه‌وه بهههمانه شێوه سوودی باشی هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و قۆناغه ئه‌و قۆناغه‌یه كه كچ و كوڕ حه‌ڵاڵی یه‌كترن، ده‌توانن به ئازادانه گفتوگۆ بكه‌ن و بیر‌ورا بگۆڕنه‌وه. به‌شێك له كچان ترسیان له‌وه هه‌یه كه دهزگیرانهكانیان خاوه‌نی به‌ڵێنی خۆیان نه‌بن، چرۆ كه‌مال (ته‌مه‌ن 22ساڵ) وتی: "ئهگهرخێزانهكهم بهیڵێت بچمه ده‌ره‌وه، ئه‌وا ئه‌توانم به باشی تێبگه‌م و ناخی بخوێنمه‌وه، به‌ڵام ئێستا ته‌نیا له رێگه‌ی ته‌له‌فوونه‌وه قسه‌م بۆ ده‌كات و ترسیشم هه‌یه له‌وه‌ی كه به‌ڵێن و په‌یمانه‌كانی نه‌هێنێته دی". به ڕای سه‌رۆكی سه‌نته‌ری ڕاوێژكاری خێزان ماوه‌ی ده‌زگیرانیی ماوه‌یه‌كی گونجاوه كه ئه‌و كوڕ‌و كچه یه‌كتر بناسن دیاره ئه‌و یه‌كتر ناسینه‌ش یه‌كێكه له هه‌ره مه‌رجه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانی هاوسه‌رگیریی له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا به‌داخه‌وه به‌شێكی زۆر له‌و قه‌یران و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی له ناو خێزانی كوردیدا هه‌یه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كوڕ و كچه‌ی كه یه‌كتری ناناسن و پێشتر یه‌كتریان نه‌ناسیوه، بۆیه ده‌توانین بڵێن: قۆناغێكی گونجاوه باشه به‌ڵام هه‌ندێ جار ماوه‌ی ده‌زگیرانداریی درێژ ده‌كرێته‌وه به‌هۆی لایه‌نی ئابوورییه‌وه ئه‌م درێژ كردنه‌وه‌ش جۆرێك له دڵ ساردی ،یاخود دڵ شكاوی دروست ده‌كات ئه‌ویش به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانی ماڵه باوكی كچه، یاخود كوڕه یاخود كه‌سوكارییان. بۆیه ئه‌مه وا ده‌كات به ئاكام نه‌گات و هه‌ڵبوه‌شێته‌وه بۆیه دروست وایه ماوه‌ی ده‌زگیرانداریی زۆر درێژه نه‌كێشێت و كه‌متر له ساڵێك بێت، هیوادارم كوڕان و كچان ئه‌و ماوه‌یه ئیستغلال بكه‌ن بۆ یه‌كتر ناسی و ئه‌و ماوه‌یه دابنێن بۆ خوێندنه‌وه‌ی بیروڕای یه‌كتریی، نه‌وه‌ك ته‌نها ماوه‌ی ده‌زگیرانداری پیاسه‌كردن و گوێ گرتن له گۆرانی و مۆسیقا و نامه گۆڕینه‌وه بێت، كاتێ ئاوڕ بده‌نه‌وه چوونه ژیانی هاوسه‌رگیریی هێشتا یه‌كتریان نه‌ناسیوه هێشتا به بیرورای یه‌كتریان ئاشنا نین، بۆیه پێویسته ئه‌و كوڕ و كچانه ئه‌و ماوه‌یه ئیستغلال بكه‌ن". له رووی ئایینیشه‌وه چوونه ده‌ره‌وه‌ی پێش عه‌قدی نیكاح دروست نییه، هێما بۆ ئه‌وه‌شده‌كه‌ن كه دوای گرێبه‌سته‌كه چوونه ده‌ره‌وه دروسته. مامۆستا ئاری عه‌زیز ـ وتاربێژی مزگه‌وتی حاجی عه‌بدوڕه‌حمان بۆسكانی باسیله‌وه‌كرد، په‌یوه‌ندیی هاوسه‌رگیری به هۆی عه‌قدێكی شه‌رعییه‌وه ده‌بێت كه بریتییه له‌و عه‌قدی نیكاحه‌ی كه ده‌كرێت له نێوان ئه‌و كوڕ‌و كچه‌دا. یه‌عنی حه‌ڵاڵ بوونی ئه‌و كوڕ‌و كچه وابه‌سته‌یه به‌و عهقدهوه. هه‌ر كاتێ ئه‌و عه‌قده به‌سترا . ئه‌و كاته مه‌حره‌م بوونی ئه‌و ئافرهتو پیاوه به‌و گرێبه‌سته‌وه‌یه، به‌ڵام پێش ئه‌و هه‌نگاوه هه‌رچییه‌ك بكرێت هیچ شتێك و ئاسه‌واری شه‌رعیی له‌سه‌ر دروست نابێت، پێویسته نه خه‌ڵوه‌ت بكهنو نه بچنه ده‌ره‌وه به‌یه‌كه‌وه‌و نه بچن بۆ شت كڕین بۆ بازاڕ‌و بۆ ئاڵتوون و جل كڕین به‌یه‌كه‌وه، مه‌گه‌ر مهحرهمێكیان له‌گه‌ڵ بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش هه‌ر په‌سه‌ند نییه. به‌ڵام له‌وه باشتره كه به ته‌نها بچنه ده‌ره‌وه و ناتوانین بڵێین: تووشی حه‌رام بوون له‌به‌رئه‌وه‌ی به ته‌نها نین، به‌ڵام له غه‌یری ئه‌وه عه‌قدی نیكاح دروست بێت دروست نییه، به‌ڵام له داوی ئه‌و عه‌قدی نیكاحه‌وه ئه‌چێت بۆ بازاڕ بۆ سه‌فه‌ر داده‌نیشن به ته‌نها دروسته.
|