|
كچان بهدڵهڕاوكێوه ماوه‌ی ده‌زگیراندارییان به‌سه‌رده‌به‌ن
ئازاد جه‌لال
-یه‌کشه‌ممه-03-کانوونی دووه‌م(مانگی 1)-2010
به‌شێك له‌به‌شداربوونی ئه‌م ڕاپۆرته هۆكاری جیابوونه‌وه له‌و قۆناغه‌دا، واته قۆناغی ده‌ستگیرانداری ئه‌وه‌یه كه ماوه‌ی ده‌ستگیرانداری دورودرێژه چهندمانگوساڵێك ده‌خایه‌نێت پێش ئه‌وه‌ی بگوێزرێنه‌وه . به‌شێكی تریش پێیانوایه كه زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانیش په‌یوه‌ندی به ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كییه‌وه هه‌بووه، شاره‌زایانی بواری یاساش هێما بۆئه‌وه ده‌كه‌ن كه له‌و ڕووه‌وه دادگا ڕۆڵێكی لاوازی هه‌یه. به پێی ئاماره‌كانی دادگای سلێمانی ، لهناودادگای سلێمانی بۆ100حاڵه‌تی هاوسه‌رگیری 10حاڵه‌تی جیابونه‌وه هه‌یه، به پێی وته‌ی یاساناسانیش 60%ی ئه‌و جیابوونه‌وانه‌ش پێش چوونه ناو ژیانی هاوسهرییهوهیهوه واته له قۆناغی ده‌زگیرانداریدا، به‌ڕای شاره‌زایانی بواری كۆمهلاَیهتی هۆكاری ئه‌و جیابوونه‌وانه ناكامڵی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌نجامده‌ده‌ن. ئاماژهبهوهشدهدهن كه جیابوونه‌وه له قۆناغی ده‌ستگیرانداریدا كاریگه‌ری زۆرخراپ به‌جێ ده‌هێڵێ له سۆنگه‌ی دهروونیو كۆمهلاَیهتییهوه، به‌بڕوای سنوور حه‌مه عه‌لی(24ساڵ) به‌هێمنی‌و به‌چاوێكی پڕلهئهسرینهوه به‌ده‌م هه‌ناسه ههڵكێشانهوه باسی قۆناغی ده‌ستگیرانی خۆی كرد سنوور خۆزگه‌ی به قۆناغی كچێتی خۆی خواست وتی" له‌سه‌ر داوای ماڵه‌وه بڕیارم دا كه خێزان دروست بكه‌م ، سنوور باسی له‌وه‌شكرد هه‌رچه‌نده ده‌ستگیرانه‌كه‌ی خزمی بووه ، له هه‌مانكاتدا هاتوچۆكردن له نیوانیاندا كه‌مبووه، سنوور وتیشی"له سه‌ره‌تادا جۆره‌ها به‌ڵینی پێدام له‌ڕووی دابین كردنی ماڵوشوێنی نیشته‌جێ بونه‌وه، به وته‌ی ئه‌و ته‌نها مه‌به‌ستی ده‌ستگیرانه‌كه‌ی ئه‌وه‌بوو تاوهكومارهی بكات. به وته‌ی خۆی ماوه‌ی ده‌ستگیرانی نێوانیان یه‌ك ساڵ و 2مانگ بوو، وه‌ك ئه‌و باسی ده‌كات له‌و ماوه‌یه‌دا به‌رده‌وام له دڵه‌ڕاوكێدا بووه، ترسی له‌و به‌ڵێنانه هه‌بووه كه پێی دراوه. ئه‌مه جگه له قسه‌ی ده‌وروبه‌ر كه پێیان وتووه كه‌ی ده‌گوێزرێیته‌وه؟ بۆچی تائێستا هیچتان دیار نییه. به‌شێكی تر له كچان هۆكاری جیابوونه‌وه له‌و قۆناغه‌دا بۆ نه‌گونجانیان ده‌گێڕنه‌وه له‌گه‌ڵ دهستگیرانهكهیاندا. ئه‌وه‌تا سه‌نگین(21) ساڵ باس له‌وه ده‌كات كه "بۆماوه‌یه‌ك له كوڕێك ماره بڕام، ماوه‌ی 5 مانگ پێكه‌وه بووین له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ستم ده‌كرد كه ئه‌و كوڕه بابه‌تی من نییه، به وته‌ی سه‌نگین پاش ماوه‌یه‌ك بڕیاری جیابونه‌وه‌ی داوه‌و ده‌ستگیرانه‌كه‌شی له‌به‌رامبه‌ر جیابونهوهكهدا هه‌رچی پارهوخهرجییهك كه كردبووی هه‌موی لێ وه‌رگرته‌وه . وه‌ك ناوبراو باسی ده‌كات زیانێكی مادی زۆركهوته سه‌رشانی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كچه‌كه داوای جیابوونه‌وه‌ی كردووه. به ڕای هه‌ندێ له كچان ماوه‌ی ده‌زگیرانداری له سێ مانگ تێپه‌ڕنه‌كات باشتره، سارائاسۆ(33) ساڵ كه ئێستا خۆی ده‌زگیرانداره، وتی" ماوه‌ی ده‌زگیرانداری له 3بۆ6 مانگ زیاتر نه‌بێت". سارا وتیشی" هه‌ندێ حاڵه‌ت هه‌یه به‌ده‌ست خۆت نییه، دهسهلاَت نییه ئه‌و نموونه‌ی خۆی هێنایه‌وه كه ماوه‌ی زیاتر له یه‌ك ساڵه ده‌زگیرانداره. هێمای بۆ ئه‌وه‌كرد كه له‌و ماوه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ ده‌زگیرانه‌كه‌یدا باسی زۆر شتیانكردووه، له‌وانه: چۆنیه‌تی گوزه‌رانی ژیان، داهاتووی منداڵ، گهڕانو سه‌فه‌ر، سارا زۆر به ڕاشكاوی باسی له‌وه‌كرد كه باسی هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ی سێكسییان له‌گه‌ڵ یهككردووه، به‌وته‌ی ناوبراو متمانه‌ی ته‌واوی به ده‌زگیرانه‌كه‌ی هه‌یه، بۆیه ئه‌و مهسهلانهیانكردۆتهوه. هه‌ندێكی تر له كچان بۆچوونی جیاوازی سارا یان هه‌یه‌و پێیان وایه، كه زۆر تێكه‌ڵی دروست نه‌كه‌ن. زریان (19ساڵ) پێی وایه كه‌ته‌نها 1بۆ3 جار له‌گه‌ڵ ده‌زگیرانه‌كه‌ت بچیته ده‌ره‌وه، به‌و پێیه‌ی زۆر له كچان كه‌وتوونه‌ته داوی كوڕانه‌وه له ماوه‌ی ده‌زگیرانداریدا. وتیشی" له‌و ماوه‌یه‌دا قسه له‌سه‌ر سیفهتو ههڵسو كهوتو كێشه‌و كهموڕیو یه‌كتر بكه‌ن. هه‌روه‌ها پلان بۆ داهاتووی ژیانیان دابنێن. شاره‌زایانی بواری كۆمهلاَیهتیش ڕه‌خنه له پێوه‌ركانی هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر ده‌گرن و بۆچونیان وایه كه ئه‌و پێوه‌رانه حوكم له‌سه‌ر ماوه‌ی ده‌زگیرانداری ده‌ده‌ن، نه‌وره‌س خالید توێژه‌ری كۆمهلاَیهتی له ناوه‌ندی دڵداری كوران، له سلێمانی باسی له‌وه‌كرد كه هۆشیای كۆمهلاَیهتی له نێو تاكه‌كاندا كه‌مه ، ئه‌و توێژه‌ره ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌چنه نێو پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه كامڵ نین ، ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كهپێوهركانی هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر ته‌ندروست نین ئه‌و نمونه‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌ی هێنایه‌وه كه ته‌نها لایه‌نی تێركردنی غه‌ریزه‌یان به لاوه مه‌به‌سته، ئه‌رك و مافی خێزانداری نازانن. به‌وته‌ی پارێزهرو یاساناسهكانیش هۆشیاری یاسایی له نێو هاولاَتیاندا كه‌مه" به بۆچونی یاساناسان دادگا له‌سه‌ربنه‌مای ئه‌نجامی كێشه‌كان مامه‌ڵه ده‌كات . ئازاد عه‌لی ـ ده‌رچووی به‌شی یاسا،هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات ئهوهۆیانهی ده‌بنه پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی بۆجیابونهوهی كوڕوكچێك پێش گواستنه‌وه بریتین له: كۆچ كۆچی گه‌نجان بۆده‌ره‌وه،به وته‌ی ئه‌و ئهوكۆچه بوه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ژماره‌یه‌كی زۆری كچان كهلهحاڵهتی چاوه‌ڕوانیدان كهلهگهڵدهزگیرانهكانیان ده‌ژین ساَلێََكی بهسهرداتێپهڕدهبێت ئه‌م ماوهدورودرێژه به‌سه بۆكه‌مكردنه‌وه‌ی سۆز‌و وخۆشه‌ویستی له‌نێوانیان نه‌هێڵێت. ئازاد وتیشی " قسه‌وباسی كۆمهڵگاكرد فشارێكی ده‌رونی وكۆمه‌ڵایه‌تی لای ئافره‌ته‌كه دروست ده‌كات كه‌داوای جیابونه‌وه له‌پیاوه‌كه بكات. ده‌ستێوه‌ردانی كه‌سوكار پێش چونه ناو ژیانی هاوسه‌رییه‌وه كاریگه‌ری زۆرخراپی به‌جێ هێشتووه ئه‌و باسی له‌وه‌شكرد كه‌ماوه‌ی ده‌ستگیرانی له‌ئێستادا دورودرێژه چهندمانگوساڵێك ده‌خایه‌نێت . به بۆچونی ئه‌و پارێزه‌ره ئه‌م ماوه زه‌مه‌نیه دورودرێژه لهناوكۆمهڵگای ئێمه‌دا به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌داخولی پێویست دروست ببێت، بۆئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌ودووكه‌سه تێك بدات به‌تایبه‌تی ئهگهركچهكه جوان . ئه‌و رۆڵی دادگای به نا ئه‌كتیف دانا "له‌و باره‌یه‌وه وتی" له‌م حاڵه‌ته‌دا دادگا ڕۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی له‌ده‌ستداوه، ئهگهربیشی بینێت ڕۆَڵێكی لاوازه كه‌كێشه‌یه‌كی زۆر بهسهردادگادا كه‌وتوه دادگا ناتوانێتوفرسهتی ئه‌وه‌ی نیه كهدابنیشێت بۆماوه‌ی 15ده‌قیقه ئامۆژگاری كوڕوكچێك بكات ده‌رباره‌ی پێكهێنانه‌وه‌ی خێزان ولهیهكتری جیانه‌بنه‌وه".
|