|
|
|
|
|
|
ڕێكخراوه‌كانی بواری مندالاَن له كوێی ئه‌م ئامارهنهدان
دووشه‌ممه-07-حوزه‌یران(مانگی 6)-2010
ڕێكخراوه‌كانی بواری مندالاَن له كوێی ئه‌م ئامارهنهدان
له %35 ی مندالاَن تووشی ناڕه‌حه‌تی و سه‌رماو گه‌رما ده‌بنه‌وه به پێی ئه‌و ڕاپرسیه‌ی كه بنكه‌ی توێژینه‌وه‌ی موكریانی، به هاوكاری ژماره‌یه‌ك توێژه‌ری كۆمهلاَیهتی ئه‌نجامیدا له سنووری پاریزگای هه‌ولێردا، به پێی ئه‌و ڕاپرسییه ده‌ركه‌وتووه كه ڕێژه‌ی مندالاَنی ئیشكه‌ر به‌رزبووه‌ته‌وه‌و هاوكات كاری قورس ده‌كه‌ن. له % 35 ی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه وتویانه تووشی ناڕه‌حه‌تی و سه‌رماو گه‌رما بوینهتهوهو له %25 یش وتویانه تووشی ماندووبوونی زۆر بوینه‌ته‌وه. له سلێمانی 77 ملیۆن منداڵ له جیهاندا بێبه‌شن له خوێندن به‌پێی ئه‌و سه‌رژمێرییه‌ی كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردویانه زیاتر له 77 ملیۆن منداڵ له جیهاندا بێبه‌شن له خوێندن‌و ناچنه قوتابخانه‌كان. بۆیه هه‌ردوو ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مناڵان (یونیسێف)و ڕیكخراوی په‌روه‌رده‌و زانست‌و ڕۆشنبیری (یۆنسكۆ) ڕایانگه‌یاند كه ئه‌م ڕێژه‌یه له پێنج ساڵی ڕابردوودا (21) ملیۆن مناڵ بووه، ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌و پێویستی به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌و چاره‌سه‌ر هه‌یه وه‌كو ڕۆژنامه‌ی (الموندو ـ اسبانیه) باسی ده‌كات. به پێی ئاماره‌كان ئه‌م منداڵانه ده‌كه‌ونه وڵاته‌كانی باشووری ئاسیا‌و ئه‌فریقا، له‌گه‌ڵ وڵاتی هیندستان، كه دووهه‌مین وڵاتی گه‌وره‌ی جیهان ده‌ژمێردرێت. (كیو تشروا ماتسورا) ده‌ڵێت: ئه‌و وڵاته‌ی كه زۆرینه‌ی ڕاده‌ی نه‌خوێنه‌واری تێدایه (ئه‌مریكای لاتینی‌و كاریبی)ن كه به‌ڕێژه‌ی (60%و 35%) ئاسیایه، هه‌روه‌ها جیهانی عه‌ره‌بیش به‌ڕێژه‌ی (16%) ئه‌فریقای باشووریش (21%). هه‌روه‌ها ئه‌م ڕێكخراوه ده‌ڵێت: ههژاریو بارودۆخی خراپی ئابووری به هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌خوێنده‌واری مناڵان داده‌نرێت، كه له ئێستادا 218 ملیۆن مناڵ به هۆی كاركردنه‌وه له خوێندن دابڕاون. له كوردستان 400 منداڵی ئۆتیزم هه‌یه به پێی ئه‌و ئامارانه‌ی ده‌رباره‌ی منداڵی ئۆتیزم له كوردستان بلاَوكراونهتهوه، تا ئێستا له هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك 400 منداڵی ئۆتیزم هه‌یه. ئۆتیزم شڵهژنێكی ده‌روونی تونده و منداڵ له ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵیه‌وه گیرۆ ده‌ی ده‌بێت و گه‌شه‌ی تێكده‌چێت و په‌یوه‌ندی كۆمهلاَیهتی ده‌وه‌ستێت و له مندالاَن داده‌بڕێت و ڕه‌فتاری سه‌یرو ناوازه ئه‌نجامده‌دا
ِ115 ملێۆن منداڵ تاوه‌كو ئێستا مه‌ترسی كاری ترسناكیان لێده‌كرێ
ڕیكخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تی له ڕاپۆرتێكیدا كه بلاَوكرایكردهوه هۆشداریدا كه ڕه‌نگه ئه‌و ههولاَنهی له‌م سالاَنهی دوایی نراون بۆ نه‌هێشتنی كاركردنی مندالاَن تووشی په‌ككه‌وتن بێته‌وه به‌هۆی قه‌یرانی دارایی جیهان .ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و مندالاَنهی كاریان پێده‌كرێت له ته‌واوی جیهان كه‌مبۆته‌وه بهلاَم به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی له ئه‌فریقیا زیادیكردووه .له‌م نێوه‌نده‌دا له ناوچه‌كانی ئاسیا و زه‌ریای هادی و ئه‌مه‌ریكای لاتینی و ناوچه‌ی ده‌ریای كاریبی ڕیژه‌كه كه‌مبوونه‌وه‌ی به خۆوه بینیوه له كاركردنی مندالاَن .وه هه‌ر به پێی ڕپۆرتهكه 60% مندالاَن له كه‌رتی كشتوكاڵی كارده‌كه‌ن وه زۆرینه‌شیان بۆ خێزانه‌كانیان ئیش ده‌كه‌ن و كرێ وه‌رناگرن . كوردستان (4500) منداڵی دڵكونی هه‌یه و بنكه‌ی تایبه‌تی چاره‌سه‌ریشی نییه به‌پێی ئامارێكی تایبه‌ت هه‌زاران نه‌خۆشیی دڵكونی تێدایه و هیچ بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری ئه‌وان له كوردستاندا نییه و "40%یان پێویستیان به چاره‌سه‌ره30ـ35% ته‌نیا چاودێریكردنیان پێویسته". دكتۆر ئاسۆ فایه‌ق ساڵح كه خاوه‌نی بۆردی (دكتۆرا)یه له نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان له‌باره‌ی دڵكونیی مندالانهوه تایبه‌ت به (كۆمه‌ڵ) رایگه‌یاند كه دڵكونیی نه‌خۆشییه‌كی (زگماك)هو دروستبوونه‌كه‌ی له حه‌وته‌م رۆژیدایه، پێش ئه‌وه‌ی بزانرێت ئافره‌تێك سكی پڕه، ئه‌و ده‌ڵێ: "هیچ نه‌خۆشییه‌كی زگماكی دڵ نییه به‌ته‌واویی چاك ببێته‌وه، هه‌ندێكی زۆر كه‌میان نه‌بێت وه‌ك ئه‌وانه‌ی بۆری ده‌ره‌وه‌ی دڵیان نه‌خۆشه به ته‌واوی چاك ببن".
له هه‌رێمی كوردستاندا 14878 منداڵی ئیشكه‌ر هه‌یه
به‌پێی ئامارێكی ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستانیش، له هه‌رێمی كوردستاندا 14878 منداڵی ئیشكه‌ر هه‌یه. زۆرترینیان له شاری هه‌ولێرن و ژماره‌یان 8246 منداڵه، 4067 منداڵ له سلێمانی و 2565 منداڵیش له دهۆك كارده‌كه‌ن. له كۆی ئه‌و ژماره زۆره‌ی منداڵانی ئیشكه‌ر، 4153 منداڵ كاره‌كانیان مه‌ترسیداره، 4745 منداڵیش به‌هۆی هه‌ژارییه‌وه كارده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها 3264 منداڵ ناخوێنن و به به‌رده‌وامی كار ده‌كه‌ن، 1619 منداڵیش ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ خوێندن، 2883 منداڵیش وێڕای ئه‌وه‌ی ده‌خوێنن، كاریش ده‌كه‌ن.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/amar/amar-2010-06-07-2437.html