|
|
|
|
|
|
(4)ههزار (هاوڕهگهزباز) هۆمۆ سێكسیۆڵ له ئێراندا له داردراون
شەهرزادە فەرامەرزی
سێشهممه-25-ئایار(مانگی 5)-2010
4بینای گەڕەکی کیچاکی شاری قەیسەری بۆتە ماڵێکی نیمچەفەرمی بۆ ئەو هۆمۆ ئێرانیانەی کە لەئازاری وڵاتەکەیان هەڵاتون و بەهیوان لەرۆژئاوا، ئازادی خۆیان وەرگرن.سزای هۆمۆسێکسوالەکان ژمارەی ئەو هۆمۆیانەی کە لەساڵی 1979 و سەرەتای شۆڕشی ئیسلامیەوە ئیعدامکراون بە 4000 کەس دەخەمڵێنن. ژمارەیەکی کەم لەو کوڕو کچە هۆمۆیانە دەتوانن لە ئێران دەرباز ببن و تا ئێستا نزیکەی 92 ئێرانی مافی پەنابەرێتیان هەیە لە تورکیا و لەلایەن حکومەتی تورکیاوە لەشاری قەیسەری و شارۆچکەکانی دەوروبەری دانراون و هەندێک جار توندو تیژی لەدژیان ئەنجام دەدرێت. پۆلیس لێرە پێمان دەڵێن لەناو ماڵەکان بمێننەوە کاتێک راپۆرتی ئەنجامدانی توندو تیژی لەدژی ئێمەیان پێدەگات. ئەمە قسەی رودابە پەروەرشە کە ژنە لەزبیەنێکی تەمەن (32) ساڵانە و زیاتر لە دو ساڵە لە تورکیایە. هەنگامە کە کچە لەزبیەنێکی ترە، گوتی ئەو لە کاتی گەیشتن بۆ ئێرە بەر لەساڵێک، لەلایەن دو گەنجی تورکەوە زۆر بەتوندی لێی دراوە. ئەمانە تەنانەت لەلایەن بەرپرسە ئەمنیەکانیشەوە زەختیان بۆ دەهێنرێت بۆ ئەوەی لەکاری سێکسیدا کەڵکیان لێ وەربگرن. ساقی قەهرەمان بەڕێوەبەری ئەو رێکخراوەی کە سەرپەرشتی هۆمۆسێکسوالەکانی ئێران دەکات، دەڵێ: نزیکەی 200 هەزار کەس لە ئێران رەگەزی خۆیان گۆڕیوە (لە نێر بۆ مێ یان بەپێچەوانە) و ئەمە شتێکی ئاساییە لە ئێران و زۆرێک لە گەنجە هۆمۆسێکسوالەکان پەنا بۆ ئەم رێگەیە دەبەن بۆ ئەوەی لە سزا رزگاریان بێ. لەشەریعەتی ئیسلامدا کردەوەی سێکسی هاوڕەگەزەکان لەگەڵ یەکتریدا، سزاکەی مردنە و هەروەها ئەمانە لەلایەن خێزانەکانیشیانەوە بەسوکی تەماشا دەکرێن و سەرکۆنە دەکرێن. هاوینی ساڵی 2005 دو گەنجی هەرزەکاری هۆمۆسێکسوال لەگۆڕەپانێکی گشتی شاری مەشهەد، بە بەر چاوی خەڵکەوە لەسێدارە دران.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/amar/amar-2010-05-25-2644.html