| Xezan WebSite-بهسهرپهرشتیی ئازاد جهلال | HOME | Hosted and Designed by Zagros.org | ههموو بابهتهکانی ئامار بخوێنهرهوه |
|
|
|
|
|
|
|
له ههولێر(5896 ) كهس مووچهی بێوهژنانه وهردهگرن
لەعێراقدا 5 ملیۆن بێوەژن هەیە، زۆر جار عێراق بەوڵاتی بێوەژنان ناودەبرێت، له ههولێریش به وتهی عەزیز حەمەد محەمەد، جێگری بەرێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر، سەبارەت بەژمارەی ئەو بێوەژنانەی كە لەلای ئەوان موچە وەردەگرن، دەڵێت "ژمارەی ئەو بێوەژنانەی لەلای ئێمە ناویان تۆماركراوە 5896 بێوەژنە، دوومانگ جارێك بڕی 60 هەزار دینار لەبانك وەردەگرن
یوسف عوسمان، شارەزا لەبواری دەروونی، عێراق بە "وڵاتی بێوەژن و گەورەكچان" ناودەبات، دەشڵێت "لەعێراقدا 5 ملیۆن بێوەژن هەیە كە لە 15% لەبێوەژن و كچە تەمەن گەورەكان دەرفەتی شووكردنیان نەماوە، بۆیە جۆرێك لەفشاری دەروونی لەلای زۆر لەمانە دروست بووە، كە ئەم فشارە وادەكات بۆ بیمەی ژیان، لەدوای نەمانی دایك و باوكیشیان هەوڵی كۆكردنەوەی سامان بدەن، بۆ ئەوەی ئەم سامانەیان هۆكارێكی گرنگ بێت بۆ فەرامۆش نەكردنیان".
بەرێوەبەرایەتی گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر، كە ئەركی چاودێری و پەیداكردنی بژێوی ژیانی، بێوەژنانی لەئەستۆ گرتووە، ئەوان چەند مەرجێكیان بۆ وەرگرتنی بێوەژنەكان داناوە، لەو مەرجانەش، بێوەژن دەبێت منداڵی خوار تەمەن 18 ساڵی هەبێت، هیچ سەرچاوەیەكی دیكەی داهاتی نەبێت. هەروەها لەماڵەوە كەسانی مووچەخۆر و كاركەریان نەبێت، هیچ یارمەتییەك جا بەهەر ناوێكەوە بێت، لەحكومەت وەرنەگرن.
|
------------------------
www.xezan.org/arts/amar/amar-2010-05-09-3300.html