|
|
|
|
|
|
له ساڵی 2009دا ( 53)حاڵه‌تی توندوتیژیی دژی پیاوان هه‌بوه، هه‌روه‌ها (11)پیاو له‌لایه‌ن ژنه‌كانیانه‌وه كوژراون
نه‌به‌ز 22
هه‌ینی-07-ئایار(مانگی 5)-2010
به پێی لێدوانێكی بورهان، سه‌رۆكی رێكخراوی پیاوانی كوردستان ، كه رێكخراوێكی بێلایه‌نه‌و له ساڵی 2008وه دروست بووه و كارده‌كات له‌پێناو داكۆكیكردن له مافه‌كانی پیاوانی كوردستان و لقی سه‌ره‌كی له شاری سلێمانی یه‌و بنكه‌ی له سه‌رجه‌م شاره‌كانی كوردستان و قه‌زاو ناحیه‌كان هه‌یه ئاماری ساڵی رابردووی خسته روو " ناوبراو وتیشی "له ساڵی 2008له سلێمانی 33حاڵه‌تی توند‌و تیژی دژی پیاوان ئه‌نجامدراوه و 11حاڵه‌تیش كه له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه داوای هاوكاریان كردووه له‌و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی توشی بووه له گه‌ل َ هاوسهرهكانیا توانیومانه چاره‌سه ری بكه‌ین " وتیشی "وه له ساڵی 2009دا رێژه‌ی توند‌و تیژیه‌كان به‌رزبووه ته‌وه بۆ 53حاڵه‌ت و كوشتنی 11پیاو له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه، وه چاره‌سه‌ر كردنی 17كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی .
سه‌رۆكی رێخراوی پیاوانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد"ئێمه له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی ژنان وئافره‌تاندا په‌یوه‌ندیه‌كی باشمان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه‌و له زۆربه‌ی كێشه‌كاندا یه‌كتر ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه و به‌رده‌وامیش له‌رێگه‌ی خول و سیمینار‌و ۆرك شۆپهكانمانهوه هه‌وڵمانداوه توێژه نوخبه‌كانی كۆمه‌ڵگا هۆشیار بكه‌ینه‌وه "..
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/amar/amar-2010-05-07-3650.html