|
|
|
|
|
|
له شاری سنه(310) كه‌س و له كوردستانی عێراقیش (70 ) كه‌س هه‌ڵگری ڤایرۆسی ئایدزن
كوردستان میدیا
سێشه‌ممه-04-ئایار(مانگی 5)-2010
: كاربه‌ده‌ستێكی زانكۆی زانسته پزشكییه‌كان (علوم پزشكی)ی ئوستانی كوردستان رایگه‌یاند، تا ئێستا له ئوستانی كوردستاندا 376 نه‌خۆشی ئه‌یدز ناسراون. وتی: 310 كه‌س له سنه، 24 كه‌س له كامیاران 18 كه‌س له سه‌قز، 14 كه‌س له قوروه، حه‌وت كه‌س له بیجاڕ، دوو كه‌س له بانه‌و كه‌سێك له مه‌ریواندا ناسێنران. ناوبراو هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی پشتڕاست كرده‌وه كه تا ئێستا دووهه‌زارو 800 كه‌س تووشبوو به نه‌خۆشیی ئه‌یدز له ئوستانی كوردستاندا گیانیان له‌ده‌ست داوه. به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ری فارس، زۆرترین تووشبووان به نه‌خۆشیی ئه‌یدز له كوردستاندا ته‌مه‌نیان له نێوان 15 تا 30 ساڵدایه . 11 تا 17ی سه‌رماوه‌زی هه‌موو ساڵێك به حه‌وتووی ئه‌یدز ناودێر كراوه‌و به وته‌ی جێگری بێهداشتیی زانكۆی علووم پزیشكیی كوردستان ئه‌مساڵ ئامووزش‌و په‌روه‌رشی ئوستان له لێدانی زه‌نگی ئه‌یدز له قوتابخانه‌كاندا خۆی بواردووه. به وته‌ی ناوبراو پێشتر لێدانی زه‌نگی ئه‌یدز له قوتابخانه‌كاندا شوێنی ئه‌رێنی له مه‌ڕ ئاگاداركردنه‌وه‌ی قووتابیانو بنه‌ماڵه‌كانیان له مه‌ترسییه‌كانی نه‌خۆشیی ئه‌یدز داناوه. به له‌به‌رچاوگرتنی له سهرهوهبوونی راده‌ی موعتادانی ته‌زریقی له ئوستانی كوردستاندا بێگومان ئاماری ژماره‌ی تووشبوان به ئه‌یدز له‌م ئوستانه‌دا له ژماره‌ی ئاماژه پێكراو زیاتره. یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین رێگه‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی ویرووسی HIV له ئێران‌دا كه‌ڵكوه‌رگرتنی مۆعتادان له سۆره‌نگی هاوبه‌شه. دواهه‌مین ئاماری هه‌ڵگرانی نه‌خۆشی ئایدز له كوردستان گه‌یشتۆته (70) كه‌س كه (64) كه‌سیان بیانی بوون و ئه‌وانی تریش كوردن، به‌ڵام دووان له‌و كوردانه‌ی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بوون كۆچی دواییان كرد و ئێستا ئه‌وانی تریش له‌ژێر چاودێریدان.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/amar/amar-2010-05-04-4818.html