|
|
|
|
|
|
رێژه‌ی خۆكوشتن له‌جیهاندا ساڵانه ده‌گاته 800-900هه‌زار حاڵه‌ت،له هه‌رێمی كوردستانیش رێژه‌ی خۆكوشتن لهههڵچوندایه
www.hrdb.org
هه‌ینی-23-نیسان(مانگی 4)-2010
به‌پێی ئامارێكی به‌رێوه‌به‌رێتی پۆلیسی سلێمانی ته‌نها له‌ساڵی رابردوودا (2008) له پارێزگای سلێمانی (30) كه‌س خۆیان كوشتوه كه (22)یان پیاوو (8)یان ئافره‌ت بوون، سه‌رجه‌میشیان بۆ خۆكوشتن په‌نایان بردۆته به‌ر به‌كارهێنانی چه‌ك، هه‌ر له‌و ساڵه‌و به‌پێی ئامارێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له هه‌ر سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان (45) كه‌س به په‌ت خۆیان خنكاندوه كه‌تێیدا (9)پیاوو (12)ئافره‌ت لهههولێرو (6)پیاوو (11)ئافره‌ت لهسلێمانیو (4)پیاو (3)ئافره‌ت له‌دهۆك هه‌بون، كه‌زۆربه‌یان ته‌مه‌نیان نه‌گه‌یشتۆته (18)ساڵ. هه‌روه‌ها به‌پێی ئاماره‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسی كه‌یه‌كێكه له‌و شوێنانه‌ی تۆماری حاڵه‌ته‌كان ده‌كات، ساڵی 2006 زیاتر له(1200)حاڵه‌تی خۆسوتاندنی ژنان له‌كوردستان تۆماركراوه كه(450) كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه، ئه‌م رێژه‌یه‌ش له‌چاو ساڵی 2005دا زیادی كردوه به‌وپێیه‌ی له‌و ساڵه‌دا (751)ژن هه‌وڵی خۆسوتاندنیان داوه‌و (123)یان گیانیان له‌ده‌ستداوه ، هاوكات له‌ساڵی پێشتردا(2004)، (180)كه‌س خۆیان دهرمانخواردكردوه به‌مه‌به‌ستی خۆكوشتن به‌ڵام له‌ساڵی 2005دا ئه‌و رێژه‌یه به‌رزبۆته‌وه بۆ (260) كه‌س كه (210)یان مێینه بون له‌نێوان ته‌مه‌نی 12-30ساڵی بون. خوێندكارانیش له‌و دیارده‌یه‌دا پشكیان بهركهوتوهو ساڵانه چه‌ندین حاڵه‌تی خۆكوشتن له‌ناو قوتابیان‌و خوێندكارانی خوێندنگه‌كاندا تۆمارده‌كرێت، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵناسان‌و ده‌رونناسانی كوردستان مانگی رابردوو كۆنفرانسێكی زانستی به‌هاوكاری رێكخراوی هارتلاند ئه‌لایه‌نس بۆ پێداویستی مرۆیی‌و مافی مرۆڤ بۆ توێژه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی سه‌رجه‌م قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كانی شاری سلێمانی سازكرد‌و باسیان له‌مه‌ترسیه‌كانی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه له‌ناو خوێندكاران‌دا كرد‌و داوای هه‌وڵدانیان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه لێ‌كردن ئه‌ویش له‌رێگه‌ی هۆشیاركردنه‌وه‌ی خوێندكاران‌و هاوكاریكردنیان له‌كاتی بونی كێشه‌دا. خۆكوشتن: بریتیه لهكۆتاییهێنانێكی ده‌ستكردانه‌ی مرۆڤ به‌ژیانی خۆی ئه‌م كاره‌ش له‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنێكی ئازادانه‌ی خۆیه‌تی ده‌رهه‌ق به‌ژیانی خۆی ئه‌نجامده‌درێت، هه‌ندێك جار كاره‌كه سه‌ركه‌وتو دهبێتو ژیانی كۆتایی دێت‌و هه‌ندێك جاریش كاره‌كه سهركهوتونابێت، كه به‌پێی لێكۆڵینه‌وه زانستیه‌كان (30%-70%)ی خۆكوشتنه‌كان په‌یوه‌ندیان بهخهمۆكییهوه هه‌یه، چونكه له‌كاتی خه‌مۆكیدا مرۆڤ بیركردنه‌وه‌ی دهشێوێتو ناتوانرێت ژیرانه‌و دروست بیربكاته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته چاره‌سه‌رنه‌كرا ئه‌وا هه‌ست ده‌كات كه‌سێكی بێ هیواو بێ نرخه‌و بیر له‌كۆتایی هێنان به‌ژیانی خۆی ده‌كاته‌وه
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/amar/amar-2010-04-23-5538.html