|
|
|
|
|
|
زیاتر له 4 هه‌زار مندالی دڵكون له كوردستاندا هه‌ن
گۆران عوسمان
هه‌ینی-23-نیسان(مانگی 4)-2010
دكتۆر ئاسۆ فایه‌ق ساڵح كه خاوه‌نی بۆردی (دكتۆرا)یه له نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان له‌باره‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه وتی: ئه‌وه‌ی تا ئێستا تۆمار كراوه له‌م جۆره نه‌خۆشیانه له (4ـ4500) نه‌خۆشه له هه‌رێمدا به كه‌ركووكیشه‌وه، له‌م رێژه‌یه (40%)یان پێویستیان به چاره‌سه‌ره، (10ـ15%)یان له‌وه ده‌چێت به هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌وه وه‌فاتیان كردووه، یاخود نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ ناكرێت، (30ـ35%) ته‌نیا چاودێریكردنیان پێویسته". نه‌خۆشییه‌كانی دڵی منداڵان (زگماك)ه، دروستبوونه‌كه‌ی له حه‌وته‌م رۆژیدایه، پێش ئه‌وه‌ی بزانرێت ئافره‌تێك حه‌ملی هه‌یه، به سۆنه‌ر سه‌یر بكه‌یت دڵه‌كه دروست بووه، به‌ڵام له شه‌ش یان حه‌وته‌م حه‌فته‌دا ده‌ست ده‌كات به لێدان"، ناوبراو له باره‌ی هۆكارهكانیشیهوه وتی: "هۆكاره‌كانی زۆره، به‌ڵام هۆكاری (جینات) هه‌یه، كه رێژه‌كه‌ی له (5%)ه، هۆكاری خواردن و ده‌وروبه‌ر و مادده‌ی كیمیایی و ده‌رمانی خراپ ئه‌مانه هه‌مووی له (95%)ه، ئه‌مانه كاتێكه كه له‌ناو سكی دایكیایه‌تی، چونكه شتێك نییه له دوای له‌دایك بوونی منداڵ پێی بوترێ (زگماك)، له (95%)یان زگماكه، ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كانی زۆربه‌ی ده‌وروبه‌ره رێكخراوی (مێد چایه‌ڵد) و (هێڤی) له دهۆك كه (255) منداڵی بردۆته ئیتاڵیا، به‌ڵام ئه‌م رێكخراوه تیم ده‌هێنێت بۆ كوردستان، ئه‌وكات سه‌رپه‌رشتی ئه‌و كارانه‌یان ده‌كرد، به‌ڵام به یارمه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم، چونكه زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌كان حكومه‌ت لایه‌نی دارایی بۆ دابین ده‌كرد بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه و چاره‌سه‌ركردنیان، لێره‌ش له رێگه‌ی رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستانه‌وه له سه‌روو (200) نه‌خۆشه‌وه براونه‌ته ده‌ره‌وه
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/amar/amar-2010-04-23-5025.html