|
|
|
|
|
|
له ماوه‌ی 29 ساڵدا 37ملیۆن كه‌س به هۆی نه‌خۆشی ئایدزه‌وه مردوون
هه‌ینی-23-نیسان(مانگی 4)-2010
به پێی وته‌ی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یهگگرتووه كان بۆ كێشه‌ی نه‌خۆشی ئایدز تا ساڵی 2008 (33) ملیۆن كه‌س هه‌ڵگری چایۆرۆسی ئایدز بوون. له ئێستاشدا ته‌نها له نیشتمانی عه‌ره‌بدا 500 هه‌زار توشبوو هه‌یه، به‌و هۆیه‌وه ڕێژه‌ی ته‌مه‌ن له هه‌ندێ ولاَتدا بۆ 38 ساڵ دابه‌زیوه. حه‌مید رزا نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی ئایدز له سه‌ردانیدا بۆ عه‌ره‌بستانی سعودی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: به‌پێی ئاماره‌كان نزیكه‌ی 33 ملیۆن كه‌س له حیهاندا تووشی نه‌خۆشی ئایدز بوون كه زیاتر له نیوملیۆن كه‌سیان له وڵاتانی عه‌ره‌بی نیشته‌جێن. وتیشی: "په‌یوه‌ندی ناشه‌رعی و هاوسه‌رگیری میسیار هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبووانی نه‌خۆشی ئایدزه له وڵاتانی عه‌ره‌بیدا". هه‌ر به پێی وته‌ی ناوبراو له ولاَتانی باشووری ئه‌فه‌ریقا ڕێژه‌ی هه‌تیوو بۆ له سه‌دا په‌نجا به‌رز بووه‌ته‌وه. |
|
------------------------
www.xezan.org/arts/amar/amar-2010-04-23-2550.html