|
|
|
|
|
|
لەماوەی (4) ساڵدا لەکەرکوک ( 1204) توندوتیژی جۆراو جۆرە دەرهەق بە رەگەزی مێینە ئەنجامدراوە (25)ژن دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەریان
www.hrdb.org
ههینی-23-نیسان(مانگی 4)-2010
بە پێی ئەو ئامارانەی لە فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک دەستی سەنتەری پەنا کەوتوون، دەرکەوتووە لەماوەی (4) ساڵدا (2005- 2009)(1204) توندوتیژی جۆراو جۆرە دەرهەق بە رەگەزی مێینە ئەنجامدراوە. لەو ئامارەدا هاتووە کە (147) ژن لەو ماوەیەدا بە ئەنقەست کوژارون و، هەوڵی کوشتنی(24) ژنیش دراوە. ئەمەو (99) ژن رفێنراون و (139) ژن تیرۆرکراون. بێجگە لەوانە(25)ژن دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەریان و (79) ژن بە شێوەی جۆراوجۆر فریو دراون. ئەوەی جێی سەرنجە لەماوەی ئەو چوار ساڵە تەنها (1) خیانەتی هاوسەرێتی تۆمار کراوە، واتا تەنها یەک سکاڵا دژی پیاو تۆمار کراوە کە خیانەتی لە هاوسەرەکەی کردبێت، ئەمە لە کاتێکدا بە ئاشکرا رۆژانە دەبیستین چەندین پیاو خیانەت لە هاوسەری خۆیان دەکەن. هەروەها لە ئامارەکەدا دەردەکەوێت لە سێ ساڵی یەکەم رێژەی توندوتیژییەکان لەزیادبووندایە وەک لەساڵی 2005 (150) توندوتیژی دەرهەق بە رەگەزی مێ تۆمار کراوە لەساڵی 2006 (240) توندوتیژی جۆراو جۆر تۆمار کراوە لەساڵی 2007 (476) توندوتیژی تۆمار کراوەو لە ساڵی 2008 رێژەکە دابەزیوە بۆ (383)حالەَتی توندوتیژی جۆراو جۆر.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/amar/amar-2010-04-23-0224.html