|
|
|
|
|
|
150 ملێۆن ئافره‌ت كۆئه‌ندامی زاوزێیان شێوێندراوه
ئا: مه‌ریه‌م
هه‌ینی-16-نیسان(مانگی 4)-2010
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له ڕاپۆرتێكدا ده‌رباره‌ی "شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێ ی میینه " ڕایانگه‌یاند كه نزیكه‌ی 140 ملێۆن ئافره‌ت له ده‌وری جیهاندا ئێستا له‌ناو ئه‌و شێواندنه ده‌ژین ، كه كه مه‌به‌سته‌وه ئه‌نجامدام كه چاره‌سه‌ر نیه . وه رێكخراوه‌كه له‌سه‌ر پێگه ئهلیكترۆنیهكهیاندا ده‌ڵێ "ئه‌و شێواندنه له ئه‌ندامی زاوزێ ئافره‌تان ده‌بێته تێكچونی ئه‌و ئه‌ندامه یا زیان پێگه‌یاندنی ، وه سالاَنه نزیكه‌ی سێ ملێۆن كچ ته‌نها له ئه‌فریقیا توشی شێوان له ئه‌ندامی زاوزییان ده‌بنه‌وه . وه ڕێكخراوه دووپاتی ده‌كاته‌وه كه ئه‌وكارانه هیچ سودێكی ته‌ندروستی بۆ كچان و ژنان نیه كه‌باسی لێوه بكرێ ، به پێچه‌وانه‌وه ڕه‌نگه بێته‌هۆی خوێن بهربونێكی توند و وه كێشه له مێزهڕو و وه له دوایدا له ماكه‌كانی ڕه‌نگه بێته كێشه له‌كاتی منداڵبوون و مردنی كۆرپه‌له . وه راپۆرته‌كه ڕوونی ده‌كاته‌وه كه زۆرینه‌ی جار ، كه ئه‌و خه‌ته‌نه كردنه له نێو ئه‌و كچانه ده‌كری كه ته‌مه‌نیان له نێوان شیره‌خۆره‌یی وه تا 15 ساڵی ، كه زۆرینه‌ی جار به‌شێكی ده‌ره‌وه‌ی یا به‌ته‌واوی لاده‌بردرێت یا به‌جۆریك زیان به‌و ئه‌ندامه دهگهیهندری بێ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بیت . وه ڕێكخراوه‌كه ده‌ڵێت ئه‌م كاره پێشێلكردنی مافی كچان وژنانه ، ئه‌مه چه‌سپاندنێكی قوڵی نه‌بوونی یهكسالنیه له نێوان بیاوان و ئافره‌تاندا ، كه وه‌ك جیاكهردهوهیهكی ئافره‌تانه‌و پێشێلكردنی مافی منداڵیشه . وه كاره به‌پله‌ی یه‌ك له باشوور‌و ڕۆژههلاَت و باكوری ڕۆژههلاَتی كیشوه‌ری ئه‌فریقیا و هه‌ندێ وولاَتانی ئاسیا‌و ڕۆژههلاَتی ناوه‌ڕاست و وه له‌ناو كۆچبه‌رانی ئهمهریكاو ئه‌وڕوپاش. وه ده‌رباره‌ی هۆكاره‌كانی ئه‌و كاره ڕێكخراوه‌كه ووتی: جگه له چه‌ند هۆكاریكی شاراوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆمه‌ڵێك هۆكاری ڕۆشنبیری و ئاینی و كۆمهلاَیهتی كه بالاَدهسته له نێو خێزان و ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه . وه هه‌ندێك وای ده‌بینین كه ئه‌م كاره بۆ كه‌م كردنه‌وه ئاستێك داده‌نێت بۆ ئاره‌زووه ڕهكهزیهكانی ئافره‌ت و وه یارمه‌تی ده‌دات بۆ به‌رگری له په‌یوه‌ندی ناشه‌رعی . وه رٍێكخراوهكه ده‌ڵێت بۆ ڕیگه گرتن له‌و كاره پێویسته له‌چه‌ند لایه‌نێكه‌وه هه‌وڵی بنه‌بڕكردنی بكرێت له لایه‌نه‌كانی ته‌ندروستی وفێركردن و دارایی و داد و كاروباری ئافره‌تانه‌وه .
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/amar/amar-2010-04-16-2641.html