|
|
|
|
|
|
له %57ی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ فرهژنیدان
سایه كورد
یه‌کشه‌ممه-11-نیسان(مانگی 4)-2010
به‌پێی راپرسیه‌كی رێكخراوی (پۆینت) بۆ راپرسی و لێكۆڵینه‌وه ستراتیژیه‌كان( 57% ) هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ فرهژنیدان له‌به‌رامبه‌ردا( 47 %) هاوڵاتیان داوای قه‌ده‌غه‌كردنی ده‌كه‌ن. به‌پێی راپرسیه‌كی رێكخراوی( پۆینت ) بۆ راپرسی و لێكۆڵینه‌وه ستراتیژیه‌كان به‌ناوی (فره‌ژنی) كه تێیدا( 1000) هاوڵاتی وه‌رگرتووه له‌هه‌موو ته‌مه‌ن و چین ره‌گه‌زو و ئاین و مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی كوردستان ده‌ركه‌وتووه( 57%) هاوڵاتیان له‌گه‌ڵ فرهژنیدان و له‌به‌رامبه‌ردا( 43% )هاوڵاتیانیش داوای قه‌ده‌غه‌كردنی فره‌ژنی ده‌كه‌ن، له‌لایه‌كی تره‌وه له( 53% )به‌شداربووانی ئه‌م راپرسیه پێان وابووه ئه‌و پیاوه‌ی زیاتر لهژنێكی هه‌یه ناتوانێت به‌خته‌وه‌ربێت هاوكات له(52%) هاوڵاتیه به‌شداربووه‌كانیش پێیان وایه ئه‌و ژنه‌ی شوو به‌پیاوێك ده‌كات كه له ژنێك زیاتری هه‌یه ناتوانێت به‌خته‌وه‌ربێت.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/amar/amar-2010-04-11-1143.html