|
|
|
|
|
|
زیاتر له 300 كه‌س به‌تاوانی به‌كارهێنان و بازرگانی كرن به ماده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیر كراون
چوارشه‌ممه-07-نیسان(مانگی 4)-2010
له ماوه‌ی پێنچ ساڵدا زیاتر له 40 كیلۆ له ماده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌و له ماوه‌ی پێنچ ساڵدا زیاتر له 40 كیلۆ له ماده هۆشبه‌ره‌كانی (تریاك و حه‌شیش و هیرۆین و شیشه) ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌و هاوكات به تۆمه‌تی به‌كار هێنان و بازرگانی كردن به‌و مادانه‌وه زیاتر له (300) كه‌س ده‌ستگیر كراون، به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان له ئاسایشی سلێمانیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه تا ئێستا به‌كارهێنانی ماده‌هۆشبه‌ره‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا ته‌نها وه‌ك حاڵه‌ت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و نه‌بۆته دیارده. عه‌مید جه‌لال ئه‌مین به‌گ به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان له ئاسایشی سلێمانی له لێدوانێكدا به سبه‌ی راگه‌یاند: هۆبه‌ی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان له ساڵی ( 2005 تا 2010)، توانیویه‌تی ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر زیاتر له (40) كیلۆ له ماده هۆشبه‌ره‌كانی (تریاك و حه‌شیش و هیرۆین و شیشه)دا. وتیشی: دوای ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی ئه‌و مادانه به فه‌رمانی دادوه‌ر و به به‌رچاوی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه له سوتێنگهی تایبه‌تدا ماده هۆشبه‌ره‌كان سوتێنراون. عه‌مید جه‌لال ئه‌مین به‌گ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، كه له ساڵی (2005 تا 2010) زیاتر له (300) كه‌س به تاوانی به‌كارهێنان و بازرگانی كردن به ماده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ده‌ستگیر كراون. به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان له ئاسایشی سلێمانی، ئه‌وه‌ش رونده‌كاته‌وه، كه به‌كارهێنان و كێشانی ماده هۆشبه‌ره‌كان له هه‌رێمی كوردستان ته‌نها له چوارچێوه‌ی چه‌ند حاڵه‌تێكدایه و تا ئێستا نه‌بۆته دیارده.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/amar/amar-2010-04-07-2748.html