|
|
|
|
|
|
لة %80ی حاڵه‌تی ته‌ڵاق به هۆی كێشه‌ی سێكسهوهیه!
خێزان
هه‌ینی-02-نیسان(مانگی 4)-2010
پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی ژیانی ژن‌و مێردایه‌تی، د. هیبه قوتب، چه‌ندین مه‌سه‌له‌ی گرنگی له‌سه‌ر ژیانی تایبهتیو ژن‌و مێردایه‌تی پیاوو ژن له‌ڕوانگه‌ی زانست‌و ئیسلامه‌وه وروژاندووه، كه جێگای بایه‌خی زۆرێك له‌ناوه‌نده تایبه‌تمه‌نده‌كانه. ناوبراو یه‌كێك له‌به‌ناوبانگترین دوكتۆره سێكسییه موسوڵمانه‌كانه كه ئێستا له‌ئه‌مه‌ریكا مامۆستای زانكۆیه‌و خاوه‌ن چه‌ندین داهێنانی تازه‌یه، له‌بواری چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی زاوزێ‌و په‌یوه‌ندی ژن‌و مێردایه‌تی كه له‌ناوه‌نده زانستی‌و پزیشكییه‌كاندا به‌ناوی ئه‌وه‌وه تۆمار كراوه، نامه‌ی یه‌كێك لهدوكتۆراكانیشی له‌سه‌ر "نمونه‌ی ئیسلامیی سێكسه" كه له‌زانكۆی (مابمبۆندیس)ی فلۆریدا به‌ده‌ستی هێناوه. ناوبراو ئێستا جیا له‌وه‌ی كه ئه‌ندامی كارای ئه‌كادیمیای ئه‌مه‌ریكی پزیشكی سێكسییه، له زانكۆی قاهیره‌ش مامۆستای پزیشكی شه‌رعییه‌و خاوه‌ن چه‌ند بڕوانامه‌یه‌كی دوكتۆراو دیبلۆمی باڵایه له‌م بواره‌دا ئه‌و ده‌ڵێت: 80% ی حاڵه‌تی ته‌ڵاق به هۆی كێشه‌ی سێكسهوهیه (دوكتۆره هیبه قوتب) ئه‌وه پشتڕاست ده‌كاته‌وه كه گرفته‌كانی سێكس‌و ژیانی ژن‌و مێردایه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له‌جیهانی ئسلامدا ته‌شه‌نه‌یان كردووه‌و بڵاو بوونه‌ته‌وه‌و 80% ی حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌ی ژن‌و مێردیش به‌هۆی نه‌گونجانی سێكسییهوهیهو ده‌ڵێت: "سه‌رده‌مانێكی زۆره جیهانی ئیسلام به‌ده‌ست گرفتی كه‌می زانیاری سێكسییه‌وه دهناڵێنێتو له‌دوای كۆچی دوایی پێغه‌مبه‌ره‌وه مه‌سه‌له‌ی سێكس‌و چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی په‌رده‌پۆش كراوه‌و كراوه به‌ژێره‌وه". له‌درێژه‌ی روونكردنه‌وه‌ی ئه‌م گرفته‌دا (د. هیبه) ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌هۆی دیارده‌ی به‌جیهانی بوونه‌وه رۆشنبیرییه‌كی پڕ پۆخڵه‌واتی رۆژئاوایی دزه‌ی كردوه‌ته نێو كۆمه‌ڵگا ئیسلامییه‌كانه‌وه كه قه‌یرانی كۆمه‌ڵایه‌تی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌و ده‌ڵێت: " له‌جیهانی ئیسلامدا چاره‌سه‌ری مامناوه‌ند نییه له‌نێوان بابه‌ته زانستییه ئاڵۆزه‌كانی سێكس كه‌خه‌ڵك تێ‌یان ناگات‌و وروژاندنی نێو كه‌ناڵه ئاسمانییهكانو تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێتدا، كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ته‌شه‌نه‌یان كردووه". پاش تاوتوێ كردنی ئه‌م حاڵه‌ته‌ش ئه‌و، پێ داگری ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه وروژاندنی كه‌ناڵه‌كان "خه‌ڵك له‌نه‌بوونی زانیاری سێكسییه‌وه په‌لكێش ده‌كه‌ن بۆ رۆشنبیرییه‌كی هه‌ڵه‌و چهوتو ناشه‌رعی". هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كات كه نه‌زانینی رۆشنبیری شه‌رعی سێكس وه‌های له‌خه‌ڵك كردووه كه له‌ژیانی ژن‌و مێردایه‌تیدا تووشی قه‌یران ببن‌و ئه‌ویش به‌وه‌ی كه پیاو داوای شتێك له‌خێزانه‌كه‌ی ده‌كات كه ئه‌و پێی وایه دیارده‌یه‌كی شاز‌و دژ به سروشت‌و شه‌رعه و پیاویش ئه‌مه به نهزانیو سارد‌و سڕی هه‌ستی ژن لێك ده‌داته‌وه‌و به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌كه‌ونه نێو بازنه‌یه‌كی داخراوی خهمو بێزارییهوهو ده‌ڵێت: " سێكس بنه‌مایه‌كی په‌یوه‌ندی ژن‌و مێردایهتییهو هه‌ر زه‌واجێك له‌م بواره‌دا گرفتی هه‌بێت سه‌ركه‌وتوو نابێت".
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/amar/amar-2010-04-02-3018.html