|
|
|
|
|
|
له كۆی (169) ژن، له نیوه زیاتر، واته له (54%) وه‌ڵامی ژماره‌ی نه‌ناسراوی مۆبایل ناده‌نه‌وه
پێگه‌ی خێزان
یه‌کشه‌ممه-21-ئازار(مانگی 3)-2010
زۆرینه‌ی ژنان له به‌رامبه‌ر ژماره‌ی مۆبایلی نه‌ناسراودا، وهلاَمنادهنهوه، هۆكاری ئه‌وه‌ش به وته‌ی توێژه‌رانی كۆمهلاَیهتی خۆپاراستنیانه له كێشه‌ی كۆمهلاَیهتی و ده‌روونی. هه‌روه‌ك له كۆی (169) نموونه‌ی وه‌رگیراوی توێژینه‌وه‌كه له نیوه زیاتر واته له (54%) وه‌ڵامی ژماره‌ی نه‌ناسراو ناده‌نه‌وه. به رای توێژه‌ر هۆكاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ترسی كچان له داوای كوڕان بۆ خۆشهویستیو په‌یوه‌ندی و دروست نه‌بوونی كێشه‌وه گرفت، به‌شێكی زۆریش له نموونه‌ی وه‌رگیراوی توێژینه‌وه‌كه ده‌كاته له (69%)ی ژنان له كاتی به‌كارهێنانی مۆبایلدا ئازادیی ته‌واویان هه‌بووه، له (19%) هه‌ندێكجار ئازادن و هه‌ندێكجار له‌مپه‌ریان له به‌رده‌مدا هه‌یه. هۆكاری خراپ به‌كارهێنانی مۆبایلیش به‌پێی به‌شێكی نموونه‌ی وه‌رگیراو كۆمپانیاكانی مۆبایل به به‌رپرس ده‌زانن، كه ده‌كاته له (23%)ی كه ده‌گاته (125) به‌شداربوو، هه‌روه‌ها له (8%)ی حكومه‌ت به بهرپهرس ده‌زانن. مه‌به‌ست له به‌كارهێنانی مۆبایل لای زۆرینه بۆ كاروباری رۆژانه بووه، له (2%)یشیان بۆ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی بووه، له (1%) مۆبایل بۆ به‌سه‌ربردنی كات بووه. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه له نموونه‌ی توێژنینهوهكه كه له كۆی (39) كه‌س له (69%) سیمكارتێك زیاتر به‌كارده‌هێنن، زۆرترین نموونه‌ی توێژینه‌وه‌كه كه له (70%)یان كچ بوون له (26%)یان خێزاندارن له (4%)یشیان بێوه‌ژن بوون.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/amar/amar-2010-03-21-2612.html