| Xezan WebSite-به‌سه‌رپه‌رشتیی ئازاد جه‌لال | HOME | Hosted by Zagros.org | هه‌موو بابه‌ته‌کانی ئامار |
|
|
|
|
|
|
|
(48.22%) ژنان كه توندوتیژییان به‌رامبه‌ر كراوه بێدهنگیيان هه‌ڵبژاردوه
خشته‌ی ژماره -7- دا ده‌رده‌كه‌وێ له كۆی (141) نمونه‌ی وه‌رگیراوی توێژینه‌وه‌كه كه‌توندو تیژیان به‌رامبه‌ر كراوه، ڕێژه‌ی (53.90%) له ڕێگه‌ی گفتوگۆكردن به مۆبایل توندوتیژی به‌رامبه‌ر كراوه ، وهڕِێژهی(39%) له ڕێگه‌ی نامه ناردنه‌وه توندوتیژی به‌رامبه‌ر كراوه ، وه‌ڕێژه‌ی (6.38%)له ڕێگه‌ی گفتوگۆ به مۆبایل و نامه و وێنه‌گرتن و بلاَوبونهوهی توندوتیژی به‌رامبه‌ر كراوه. وه‌ڕێژه‌ی (0.70%) وێنه‌ی گیراوه‌و بلاَوبۆتهوه وهلاَمهكان ژماره ڕێژه‌ی سه‌دی له خشته‌ی ژماره -8- دا ده‌رده‌كه‌وێت له كۆی (141) نمونه‌ی وه‌گیراوی توێژینه‌وه‌كه كه توندوتیژیان به‌رامبه‌ر كراوه ،ڕێژه‌ی(48.22%) بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردوه‌و په‌نایان نه‌بردوه بۆ هیچ لایه‌نێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ،وه‌ڕێژه‌ی (43.97%) په‌نایان بردۆته به‌ر ئه‌ندامانی خێزانی ،وه‌ڕێژه‌ی (7.80%) په‌نایان بردوه بۆ یاسا بۆ چاره‌سه‌ركردن ،له‌مه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه كه‌مترین ڕێژه په‌نای بردۆته به‌ر یاسا.
|
|