|
(90) ته‌ن خۆراكی به‌سه‌رچوو ده‌ستی به سه‌رداگیرا
دووشه‌ممه-15-ئازار(مانگی 3)-2010
به‌پێی ئامارێكی به‌شی چاودێریی ته‌ندروستی له مه‌ڵبه‌ندی خۆپاراستنی كه‌لار له ماوه‌ی ساڵی (2009)دا له نێو بازاڕی كه‌لار و ده‌وروبه‌ری و كۆگاكانی خوارده‌مه‌نی له‌سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كی كه‌لار ـ جه‌له‌ولا ـ په‌روێزخان ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له (90) ته‌ن خۆراكی به‌سه‌رچوودا گیراوه، به‌پێی ئاماره‌كه هه‌ر له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا (346) مۆڵه‌ت به‌خشراوه‌ته خاوه‌ن كاره‌كان و یه‌ك هه‌زار و (54) كرێكار پشكنینیان بۆ كراوه و ناسنامه‌یان بۆ كراوه و (59) دوكانیش به‌هۆی سه‌رپێچیكردنی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستییه‌وه داخراون و (56) شمه‌ك نمونه‌ی لێ وه‌رگیراوه بۆ پشكنینی تاقیگه‌یی
|