|
2170 ئاژه‌ڵ له شاره‌زوور كوتراون70 ولاَخیش كهڵدراون
-دووشه‌ممه-15-ئازار(مانگی 3)-2010
دكتۆر ئاری سه‌ردار به‌ڕێوه‌به‌ری به‌یته‌ریه‌ی سه‌یدسادق وتی: "هه‌ڵمه‌تی كوتان دژی نه‌خۆشییه‌كانی (F.M.D، لاڕه‌شه، تاعون، دانكه و بڕۆسێلا) ئه‌نجام دراوه، كه (195) گوند لێیان سوودمه‌ند بوون به دووباره‌بوونه‌وه‌وه (گوندێك له چه‌ند كوتانێك) كه ژماره‌ی سوودمه‌ند (2170) بووه، تێكڕای كوتانی ئاژه‌ڵه‌كان (119) هه‌زار و (606) ئاژه‌ڵ بوون كه پێكهاتبوون له (96075) مه‌ڕ و (11717) بزن و (9242) به‌رخ و (1123) كار و (1449) ره‌شه‌وڵاخ، كه تیایدا (998) بتڵ ڤاكسینی جۆراوجۆر به‌كار هاتووه". له باره‌ی كۆی گشتی ئاژه‌ڵه‌كانی سه‌ر به به‌یته‌ریه‌ی سه‌یدسادق وتی: "مه‌ڕ (38469)، بزن (3412)، وڵاخ (5522)، گامێش (92)، گوێدرێژ (32)، مریشك (35796)، قه‌ل (10145)، قاز (551)، كۆتر (1082)". دكتۆر ئاری له درێژه‌ی ئاماره‌كاندا وتی: "به‌شی چاودێریی بازاڕیش توانیویانه ده‌ست بگرن به‌سه‌ر (44) ته‌ن و (500) كیلۆ خوارده‌مه‌نی به‌سه‌رچووی جۆراوجۆر، هه‌ر له‌مساڵیشدا له قه‌سابخانه‌ی سه‌یدسادق (3990) مه‌ڕ، (311) بزن و (2512) وڵاخ سهربڕدرواوه، ئه‌ندامی له‌ناوبراو (2985) بووه كه (سی و جگه‌ر) بووه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه: "كهڵدانی ده‌ستكرد له (70) گوند كراوه، چاككردن (307)، پشكنینیش بۆ (140)یان كراوه، جۆی دابه‌شكراو عه‌له‌ف دراوه به (106377) مه‌ڕ و بزن و (17971) ره‌شه‌وڵاخ، كۆی گشتی عه‌له‌فی دابه‌شكراو یه‌ك ملیۆن و (53) هه‌زار و (702) كیلۆ بووه
|