|
ژماره‌ی كرداری سێكسی نێوان ژن و مێرد له ڕۆژێكدا چه‌نده؟
د. كوێستان-دووشه‌ممه-15-ئازار(مانگی 3)-2010
. له ڕاستیدا هیچ جۆره پێوه‌رو شێوازێكی ئه‌وتۆ نییه بۆ دیاریكردنی ژماره‌ی ئه‌و كرداره سێكسیانه‌ی نێوان ژن و پیاو له ڕۆژێكدا یان هه‌فته‌یه‌كدا . چونكه كۆمه‌ڵێك هۆكار هه‌یه له دیاری كردن و چه‌ند جاره‌ی كرداری سێكسی‌دا . وه‌ك هۆكاره بۆماوه‌یی و ده‌روونی و ته‌ندروستی و ته‌مه‌ن و خواردن و باری كۆمهلاَیهتی . له‌به‌رئه‌وه ده‌بینین كوڕان له ته‌مه‌نه‌كانی سه‌ره‌تایی و هه‌رزه‌یی و لاوێتیدا ئاستی وروژاندن و ئاستی دروست بوونی سپێرمه‌كان خێرا تر‌و زۆرتره . كه ده‌شێ له ڕۆژێكدا چه‌ند جار سێكس ئه‌نجام بدرێت .ئه‌م ئاست و ژماره‌یه كه‌م ده‌بێته‌وه به‌پێی ته‌مه‌ن تا له‌ته‌مه‌نی ٣٥ – ٤٠ ساڵی ئه‌و ژماره‌یه له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا نزیكه‌ی ٣ – ٥ جار ئه‌نجام ده‌درێت . بهلاَم له ته‌مه‌نی ٤٥ – ٦٠ ساڵیدا یه‌كجار كه به دوو هه‌فته جارێ تا مانگی جارێ و بگره كه‌متریش ده‌بێته‌وه . بهلاَم ئه‌م دیاریكردنانهش هێشتا ناتوانرێ به سه‌د له سه‌د دیاری بكرێت ، چونكه ئه‌و هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌و ڕێژه‌یه ده‌گۆڕێت . ئه‌م بابه‌ته له‌سه‌ر بنكه‌و بنچینه‌یه‌كی زانستی به‌ڕێوه ناچێ ، زۆر‌و كه‌می چه‌ند جاره‌ی كرداری سێكسی جگه له‌و هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه په‌یوه‌ندی به‌هێزو ئاره‌زومه‌ندی و گونجان و تێگه‌یشتنی هه‌ردوو لاوه هه‌یه ، وه‌ك وتمان پیاو به‌هێزترین هێزو ئاره‌زومه‌ندی سێكسی له قۆناغی لاوێتی دایه تا ده‌گاته ( ٣٠ ) ساڵی ، بهلاَم ئافره‌ت ده‌گاته نزیكه‌ی ( ٣٥ ) ساڵی .
|