| Xezan WebSite-به‌سه‌رپه‌رشتیی ئازاد جه‌لال | HOME | Hosted by Zagros.org | هه‌موو بابه‌ته‌کانی ئامار |
|
|
|
|
|
|
|
به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رێژه‌ی خۆكوشتن له كوردستان به‌رزه
كوردستانیش یه‌كێكه له‌و شوێنانه‌ی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رێژه‌ی خۆكوشتن تیایدا به‌رزبۆته‌وه ، به‌پێی ئاماره‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمیرجنسی كه یه‌كێكه له و شوێنانه‌ی تۆماری حاڵه‌ته‌كان ده‌كات سالی 2006 زیاتر له (1200) حاڵه‌تی خۆسوتاندنی ژنان له ناوچه‌كه‌دا تۆماركراون و (450) یان گیانیان له‌ده‌ست داوه. ژماره‌كه زیادی كردوه به‌راورد به 2005 كه له‌و ساڵه‌دا نزیكه‌ی (715) ژن هه‌وڵی خۆسوتاندنیان داوه وه پێنج یه‌كیان مردوه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه. هه‌روه‌ها له سالی 2004 دا (180) كه‌س خۆیان ده‌رمانخوارد كردووه به مه‌به‌ستی خۆكوشتن، بهلاَم له ساڵی 2005دا به‌رزبۆته‌وه بۆ (260) كه‌س 210 كه‌سیان مێینه‌ن له نێوان ته‌مه‌نی 12-30 ساڵی.(ڕۆژنامه‌ی هاولاَتی ژ. 257 له 18/1/2006). دیاره ئه‌م ڕێژانه له ولاَتێكهوه بۆ ولاَتێكی تر و له قۆناغێكه‌وه بۆ قۆناغێكی دی گۆڕانی به‌سه‌ردێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و گۆڕانه سیاسی و كۆمهلاَیهتی و فه‌رهه‌نگیانه‌ی دێنه ئاراوه.
|
|