|
25697 نه‌خۆش له سه‌ید سادق هه‌بووه
-شه‌ممه-13-ئازار(مانگی 3)-2010
فه‌ره‌ج حه‌مه‌ئه‌مین لێپرسراوی كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی سه‌یدسادق وتی: "كۆی گشتی سهردانییكردنی نه‌خۆش (77) هه‌زار (958) نه‌خۆش كه (35) هه‌زار و (865) نێر و (42) هه‌زار و (43)یان مێ بووه، ئه‌وانیش (كوتان، سۆنه‌ر، تیشك (ئه‌شیعه)، شیكاری نه‌خۆشی، نه‌خۆشی درێژخایه‌ن، ددان، هێڵكاری دڵ، گه‌شه‌ی منداڵ، منداڵبوون، چاودێری دایكایه‌تی، پشكنینی چاو) بوون، زۆرترین ڕێژه‌ی نه‌خۆشیش له مانگی یانزه‌دا بووه كه (8864) نه‌خۆش بووه، تۆماركردنی له‌دایكبوونی منداڵ (1164) كه (583) نێر و (581) مێ بووه، به‌ڵگه‌نامه‌ی مردن بۆ (52) كه‌س كراوه كه (31) نێر و (21) مێ بووه، هه‌روه‌ها (268) جار ئیسعاف ده‌رچووه"، رایشیگه‌یاند: "(26) كه‌س دامه‌زراوه له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، ته‌نها یه‌ك ته‌ن ده‌رمانیش ئێكسپایه‌ر بووه له مه‌ڵبه‌نده‌كه و ده‌وروبه‌ریدا". ته‌ها یونس به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی ته‌ندروستی وه‌لی دێوانه له باره‌ی ئاماری بنكه‌كه‌وه وتی: "كۆی گشتی نه‌خۆشه‌كان (25697) نه‌خۆش بووه، كه (13103) نێر بووه و (12594) مێ بووه، زۆرترین نه‌خۆشیش له مانگی دوانزه‌دا بووه كه (3212) نه‌خۆش بووه"، له باره‌ی دهرهمانهوه وتی: "بارودۆخمان خراپه له رووی ده‌رمانه‌وه و ده‌رمانمان كه‌مه، داواشمان كردووه، ته‌نها یه‌ك كه‌سیش له بنكهكهماندا دامه‌زراوه
|