|
له كوردستان 166 منداڵ ئۆتیزمیان هه‌یه
-سێشه‌ممه-02-ئازار(مانگی 3)-2010
به پێی ئامارێك له ژماره (214)ی رۆژنامه‌ی ده‌ستوور بڵاوكراوه‌ته‌وه له كوردستان 166 منداڵ ئۆتیزمیان هه‌یه، به وته‌ی مه‌ریوان له‌تیف مه‌حمود به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری ئۆتیزم له سلێمانی ئه‌و منداڵانه‌ی كه ده‌ستنیشانكراون ته‌مه‌نیان له نێوان (3 بۆ 14) ساڵیدایه، هه‌ر به پێی ئه‌و ئاماره له سلێمانی 45 منداڵ‌و له هه‌ولێر 102 منداڵ و له دهۆك 19 منداڵ تووشی ئۆتیزم بوون. .له ولاَتانی ده‌روه‌ش تا ساڵی حه‌فتاكان چ شتێك نه‌بوو كه بكرێته بنه‌مایه‌ك بۆ كارله سه‌ركردن. بهلاَم له چاره‌كی كۆتایی سه‌ده‌ی رابوردوودا ئۆتیزم بووه یه‌كێك له ژمارانه‌ی كه پێویست بوو حسابی بۆ بكرێت. له یابان له شاری یۆكۆهاما كه دانیشتوانه‌كه‌ی (300) هه‌زار كه‌سن ئه‌و منداڵانه‌ی كه له خوار ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵییه‌وه له (10) هه‌زار منداڵ 48 منداڵ له ساڵی 1989 و له (10) هه‌زار 96 منداڵ ، له ساڵی 1993 له (10) هه‌زار منداڵ 161 منداڵی ئۆتیزم تۆمار كرا. له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش له ساڵی 1978 له 10 هه‌زار منداڵ ته‌نها 1 منداڵ‌و له 2000دا له 300 منداڵ یه‌ك دانه. له ساڵی 2003 له 2500 منداڵ 166 منداڵ تووشبوون، ئێستاش 300 هه‌زار منداڵ له‌و ولاَتهدا ئۆتیزمیان هه‌یه. له هۆنكۆنگ له ساڵی 2008 دا له 1000 منداڵ 68منداڵی خوار ته‌مه‌ن 15 ساڵی هه‌بووه. له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كانیش ئامارێكی دروست نییه كه بكرێته پێوه‌ر بۆ قسه‌له‌سه‌ركردن
|