|
له هه‌رێمی كوردستان زۆربه‌ی ئافره‌تانی ئه‌شكه‌نجه‌دراو شوویانكردووه
-دووشه‌ممه-22-شوبات(مانگی 2)-2010
كۆی ژماره‌ی ئافره‌تانی(ئه‌شكه‌نجه‌دراو)، له‌ماوه‌ی ساڵی (2009) له سنووری پارێزگای هه‌ولێر و ده‌ورووبه‌ری، به‌قه‌زای (سۆران)ه‌وه(249) ئافره‌ت بووه، ده‌ركه‌وتووه له 60 %ئافره‌تانی ئه‌شكه‌نجه‌دراو ته‌مه‌نیان له‌نێوان (14-30) دایه و له 38 % ئافره‌تانی ئه‌شكه‌نجه‌دراو ته‌مه‌نیان له‌نێوان (31-60) دایه وله 2% ئافره‌تانی ئه‌شكه‌نجه‌دراو ته‌مه‌نیان نه‌زانراوه، 86 % ئافره‌تانی ئه‌شكه‌نجه‌دراو شوویان كردووه و له 12 % ئافره‌تانی ئه‌شكه‌نجه‌دراو شوویان نه‌كردووه و له 2 % ئافره‌تانی ئه‌شكه‌نجه‌دراو باری خێزانیان نه‌زانراوه، له 45% ئافره‌تانی ئه‌شكه‌نجه‌دراو خوێنده‌وارن و له 50% ئافره‌تانی ئه‌شكه‌نجه‌دراو نه‌خوێنده‌وارن و له 5% ئافره‌تانی ئه‌شكه‌نجه‌دراو نه‌زانراون وله 19 % هۆكاری ئه‌شكه‌نجه‌دان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆكێشه‌ی خێزانی وكه‌س وكار و له 57 % هۆكاری ئه‌شكه‌نجه‌دان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆكێشه‌ی نێوان ژن ومێرد و له 24 % هۆكاری ئه‌شكه‌نجه‌دان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆكهسانی ده‌ره‌وه‌ی خێزان ، له 32 % خێزانی ئافره‌تانی ئه‌شكه‌نجه‌دراو باری ئابووریان باشه و له 52 % خێزانی ئافره‌تانی ئه‌شكه‌نجه‌دراو باری ئابوریان مامناوه‌ندییه و له 16 % خێزانی ئافره‌تانی ئه‌شكه‌نجه‌دراو باری ئابوریان خراپه، به پێی زانیاریه‌كانی سه‌ره‌وه له 73% تاوانباران- تۆمه‌تباران خوێنده‌وارن، له 27% تاوانباران- تۆمه‌تباران نه‌خوێنده‌وارن، له 45 % ڕووداوه‌كان له ناوسه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر رویانداوه وله 55 % ڕووداوه‌كان له ده‌ورووبه‌ری شار روویانداوه.
|