|
له ساڵی 2009 دا ژماره‌ی تۆماركردنی سكاڵای ژنان زیادیكردووه، له هه‌ولێر ( 1357 ) سكالاَ تۆماركراوه
-دلشاد هه‌رته‌لی، دووشه‌ممه-22-شوبات(مانگی 2)-2010
له‌ماوه‌ی ساڵی ( 2009 ) له سنووری پارێزگای (هه‌ولێر) به‌قه‌زای (سۆران)ه‌وه ( 1357 ) سكالاَ له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه تۆماركراوه بهسكالاَی ئافره‌تانی ئهشكهنجهدراویشهوه، دواتر لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ركراوه، به‌ڵام له‌ماوه‌ی ساڵی (2008) له‌سنووری هه‌مان پارێزگا ته‌نها (1201) سكاڵا تۆماركراوه‌و پاشان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر كراوه‌و چاره‌نوسیان یه‌كلایی كراوه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه به‌پێی زانیاریه‌كان له 46% ئافره‌تانی سكاڵاكار ته‌مه‌نیان له‌نێوان (14-30)ساڵیدابووه و له 54 % ئافره‌تانی سكاڵاكار ته‌مه‌نیان له‌نێوان (31-60) ساڵیدابووه، له 52 %ئافره‌تانی سكاڵاكار شوویان كردووه وله 48 %ئافره‌تانی سكاڵاكار شوویان نه‌كردووه، له 52 %ئافره‌تانی سكاڵاكار خوێنده‌وارن وله 48 %ئافره‌تانی سكاڵاكار نه‌خوێنده‌وارن، له 24 % هۆكاری تۆماركردنی سكاڵاكان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆكێشه‌ی خێزانی وكه‌س وكار و له 37 % هۆكاری سكاڵاكان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆكێشه‌ی ده‌ره‌وه‌ی خێزان و له 39 % هۆكاری سكاڵاكان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆكێشه‌ی نێوان ژن ومێرد، هه‌روه‌ك ده‌ركه‌ووتووه له 73 % تاوانباران-تۆمه‌تباران خوێنده‌وارن و له 27 % تاوانباران–تۆمه‌تباران نه‌خوێنده‌وارن، له 27 % خێزانی ئافره‌تانی سكاڵاكاران باری ئابووریان باشه و له 50 % خێزانی ئافره‌تانی سكاڵاكاران باری ئابووریان مامناوه‌ندییه و له 23 % خێزانی ئافره‌تانی سكاڵاكاران باری ئابووریان خراپه، له 46 % سكاڵاكانی ئافره‌تان له ناو سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر بووه و له 54 % سكاڵاكانی ئافره‌تان له‌ده‌ره‌وه‌ی شار بووه. هه‌روه‌ها له‌ماوه‌ی ساڵی ( 2009 ) له سنووری پارێزگای (سلێمانی) (815) سكاڵا له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه تۆمار كراوه، به‌ڵام له‌ماوه‌ی ساڵی (2008) له هه‌مان سنوور ته‌نها (991) سكاڵا تۆماركراوه‌و پاشان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر كراوه‌و چاره‌نوسیان یه‌كلایی كراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت له 41 % ئافره‌تانی سكاڵاكار نیشته‌جێی ناوشارن وله 59 % ئافره‌تانی سكاڵاكار نیشته‌جێی ده‌ره‌وه‌ی شارن، له‌كۆی ژماره‌ی ئافره‌تانی سكاڵاكار 14% یان په‌ڕاوه‌كانیان داخراوه و چاره‌سه‌ركراون و 86 % یان په‌ڕاوه‌كانیان له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان. له‌ماوه‌ی ساڵی ( 2009 ) له سنووری پارێزگای (دهۆك) ( 486 ) سكاڵا له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه تۆماركراوه ، بهلاَم له‌ماوه‌ی ساڵی (2008) له‌سنووری هه‌مان پارێزگا ته‌نها (366) سكالاَ تۆماركراوه‌و پاشان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر كراوه‌و چاره‌نوسیان یه‌كلایی كراوه‌ته‌وه، له 48 % ئافره‌تانی سكاڵاكار ته‌مه‌نیان له نێوان (14-30)ساڵیدابووه و له 52 % ئافره‌تانی سكاڵاكار ته‌مه‌نیان له نێوان (31-60)ساڵیدابووه، له 80 % ئافره‌تانی سكاڵاكار شوویان كردووه و له 20 % یان شوویان نه كردووه، له 31% ئافره‌تانی سكاڵاكار له‌به‌ر هۆكاری كێشه‌ی خێزانی وكه‌س وكار سكاڵایان تۆماركردووه، له 26% ئافره‌تانی سكاڵاكار له‌به‌ر كێشه‌ی ده‌ره‌وه‌ی خێزان سكاڵایان تۆماركردووه وله 43% ی ئافره‌تانی سكاڵاكار له‌به‌رامبه‌ر مێرده‌كانیان سكاڵایان تۆماریان كردووه، هه‌روه‌ك ده‌ركه‌وتووه له 37% ئافره‌تان له‌ناو سه‌نته‌ری شاری دهۆك سكاڵایان تۆمار كردووه و له 63% ئافره‌تان له ده‌وروبه‌ری شاری دهۆك سكاڵایان تۆمار كردووه ، له 21% ئافره‌تانی سكاڵاكار خوێنده‌وارن و له 79% ئافره‌تانی سكالاَكار نه‌خۆێنده‌وارن، له 22 % -تاوانباران یاخود ئه‌و كه‌سانه‌ی كهسكاڵایان له‌دژیان تۆماركراوه خوێنده‌وارن و له 78% یان نه‌خوێنده‌وارن، هه‌روه‌ك ده‌ركه‌وتووه له 65 % ئافره‌تانی سكاڵاكار باری ئابووری خێزانه‌كانیان باشه و له 35 % ئافره‌تانی سكاڵاكار باری ئابووری خێزانه‌كانیان خراپه. به‌ڕێوه‌به‌ری به‌دواداچوونی توندوتیژی دژبه ئافره‌تانیش وتی:"مانگ به‌مانگ ئاستی تۆماركردنی سكاڵاكان به‌رزبۆته‌وه، من تكای زۆرم له میدیاكاران ئه‌وه‌یه كه به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی تۆماركردنی سكاڵاكان به‌به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی توندوتیژی له‌قه‌ڵه‌م نه‌ده‌ن، چونكه ئێمه ئه‌گه‌ر له‌بیرمان بێ ساڵی(2007)هه‌میشه قسهێكمان ده‌كرد له‌رێگه‌ی میدیاكانه‌وه، ده‌مان وت ئافره‌ت له‌هه‌رێمی كوردستان متمانه‌ی به‌ده‌زگا حكومییه‌كان نییه بۆیه ناچی داوا تۆمار بكات، ئێستا كه رێژه‌ی تۆماركردنی داواكان به‌رزبۆته‌وه، زۆر جار هه‌ندێك لهمیدیاییهكان وا خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ن ئه‌وه ده‌له‌لات له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی توندوتیژی ده‌كات كه له‌راستیدا وانییه، به‌ڵكو ده‌بێ دڵمان پێی خۆش، چونكه به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی سكاڵا ماناێكی زۆر گرنگ ده‌گه‌ێنێ به‌ربه‌ر له‌وه‌ی باس له‌وه بكه‌ین كه ئاسته‌كه به‌رزبۆته‌وه، ئه‌ویش شكاندنی بێده‌نگیه له‌لایه‌ن ئافره‌تی كورده‌وه".
|