|
(20)پیاو سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه به‌تۆمه‌تی كوشتن و ئه‌نجامدانی توندوتیژيی دژ به‌ئافره‌تان
-دووشه‌ممه-22-شوبات(مانگی 2)-2010
.له‌سنووری پارێزگای هه‌ولێر 379كه‌س سزادراون و له‌سنووری ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان 92 كه‌س و لهدههۆك 29 و له‌پاریزگای سلێمانی 45كه‌س سزادراون له‌م رێژه‌یه‌ش (19)حاڵه‌تی له‌سێداره‌دان له پارێزگای سلێمانی و یه‌ك حاڵه‌تی له‌سێداره‌دانیش له پارێزگای دهۆك هه‌بووه، بۆ ئه‌مه‌ش ئاری ره‌فیق وتی:"هه‌ر چه‌نده جێبه‌جێكردنی حوكمی له‌سێداردان له رووی نێودهوڵهییهوه ئیشكالیه‌تی له‌سه‌ره، به‌ڵام حوكمه‌كان ده‌رچوون". ناوبراو راشیگه‌یاند كه ئه‌و راپۆرته یه‌كه‌م راپۆرتیانه كه‌ناوی تاوانبارانی به‌پیت تێایدا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌و ده‌یگوت:"یاسا نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان رێگامان پێ ناده‌ن ناو به‌ته‌وای واتا وه‌ك خۆی بنوسرێت و بڵاوبكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر رێگه‌ی بدایه ناوه‌كانمان به‌ته‌واوی بڵاو ده‌كردنه‌وه". (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوونی توندوتیژی ژبه ئافره‌تان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم) له‌كۆتایی ساڵی (2007)و سه‌ره‌تای ساڵی (2008) ، ده‌ستكرا به داڕشتنی (كارنامه)و (ستراتیژیه‌تی)ی كار‌كر‌ن و كارپێكردنی نوێترین میكانیزمه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی كه ساڵانێكی زۆر بوو رووبه‌ڕووی ئافره‌تانی كوردستان ده‌بۆوه.
|