|
لةسالَيَكدا (242) كچ‌و ژن له سلێمانی تووشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بوو
ئازاد جه‌لال
-یه‌کشه‌ممه-03-کانوونی دووه‌م(مانگی 1)-2010
به پێی ئامارێك كه به‌شی ئیكۆلۆجی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له سلێمانی بلاَوی كرده‌وه، ته‌نها له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا، ( 3000)هه‌زار كه‌س سه‌ردانی ئه‌و نهخۆشخانهیانكردووه، له‌و ژماره‌یه له دوای پشكنین ده‌ركه‌وتووه، نیوه‌یان شێرپه‌نجه‌ی جۆراو جۆریان هه‌بووه، له‌و نیوه‌یه‌ش (242) كه‌سیان شێرپه‌نجه‌ی مه‌مكیان هه‌بوو . فرمێسكه‌كانی قهتیسمابوون له چاوه پڕ له كلهكانیدا ده‌هاتنه خواره‌وه، دڵۆپهفرمێسكهكهی ڕژایه سه‌ر زه‌وی هه‌ستی به ئازارێكی ده‌روونی زۆر ده‌كرد، وه‌ك خۆی باسی ده‌كرد، تائێستاش نه‌هاتوه‌ته‌وه سه‌رخۆی، هه‌رگیز باوه‌ر ناكات بێته‌وه به مرۆڤه ئاساییه‌كه‌ی جاران، به‌ده‌م هه‌ڵكیشانی هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵه‌وه گوزاشتی له بار‌و دۆخی ژیانی ئێستای خۆی كرد‌و وتی"ناتوانم به‌ده‌ستی چه‌پم سوراحییه‌ك ئاو بهدهستمهوهبگرم"ئه‌مه گوزارشتی ناسكه38 ساڵ بوو، كه‌ماوه‌ی 3 ساڵهیهكێ له مه‌مكه‌كانی بڕاوه‌ته‌وه، ناسكه باسی له باری ده‌روونی خۆی كرد‌و وتی" هه‌ست به دڵه ڕاوكێهكی به‌رده‌وام ده‌كه‌م ، ڕۆژ ده‌بژێرم بۆ ئه‌وه‌ی بمرم، كهمنداڵهكانم ده‌بینم ئیدی ده‌كه‌ومه گریان، بیر له‌و ڕۆژه ده‌كه‌مه‌وه كه منداڵه‌كانم بێ‌ناز ده‌بن. شاره‌زایانی بواری ده‌روونیش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه باری ده‌روونی نه‌خۆشییه‌كه په‌یوه‌ندی بهتهشهنهكردنی نه‌خۆشییه‌كه‌وه هه‌یه. به‌شێك له ژنان له كاتی هه‌ست پێكردنی ئازار، یاخوود دروستبوونی گرێ له‌سه‌ر مه‌مكیاندا ترساون‌و سه‌ردانی پزیشكیان نه‌كردووه، نه‌بادا پشكنیینه‌كه پیس ده‌ربچێت، به‌وته‌ی به‌شێك له‌و ژنانه‌ی كه له‌م ڕاپۆرته‌دا به‌شداربوون، تووشی شڵه‌ژانی ده‌روونی بوون‌و نه‌یانوێراوه سه‌ردانی به‌شی پشكنین بكه‌ن له مه‌ڵبه‌ندی پشكنینی مه‌مك، ئه‌و دواكهوتووییهش بوه‌ته هۆی قورس بوونی نه‌خۆشییه‌كه‌یان ، ئاشتی عه‌لی (38ساڵ)، دوای ساڵ‌و نیوێك له دروستبوونی گرێیه‌ك له‌سه‌ر مه‌مكی، سه‌ردانی پزیشكی تایبه‌تی كردووه، به وته‌ی ئاشتی ژنه دراوسێكانی نه‌یانهێشتووه له‌كاتی دروستبوونی گرێكهدا سه‌ردانی نهخۆشخانهبكات پێیانوتووه"هیچنییهنیشانهیه" هه‌ربۆیه كاتێك پشكنینی كردووه، یه‌كڕاست نه‌یانهێشتووه بچێته‌وه ماڵه‌وه‌و هه‌ر ئێواره‌كه‌ی له نه‌حۆشخانه‌ی ئه‌هلی خه‌واندویانه گوایه لێی پیسكردووه، هه‌ر ئه‌و ئێواره‌یه نه‌شته‌رگه‌ریی لابردنی مه‌مكیان بۆ كردووه ، وه‌ك خۆی ده‌یوت " مه‌ترسی بلاَوبوونهوهی نه‌خۆشییه‌كه به لاشه‌یدا هه‌بووه". توێژینه‌وه‌كان ئاماژه بۆ زیاد بوونی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌ده‌ن له جیهاندا، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه سالاَنه كۆبوونه‌وه‌و كۆنفرانس بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سازبده‌ن . . له كوردستانیش ماوه‌ی دووساڵه مه‌ڵبه‌ندی هۆشیاری ته‌ندروستی مه‌مك له سلێمانی كراوهتهوهوهو پشكنین بۆ ئه‌و ژن و كچانه ده‌كات كه ئازاری مه‌مك، یاخود گرێیان هه‌بووه . د. سه‌ناریا شوان عه‌بدولڕه‌حمان ـ پزیشكی خێزانی له مه‌ڵبه‌ندی هۆشیاری ته‌ندروستی مه‌مك، باسی له‌وه كرد كه به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه مه‌مك له جیهاندا ئه‌م مه‌ڵبه‌نده ته‌ندروستییه‌ش له كوردستان كراوه‌ته‌وه. "پشكنین بۆ ئه‌و ژن و كچانه ده‌كات كه گۆڕانكاری له مه‌مكیاندا ڕوو ده‌دات، به‌تایبه‌ت ئه‌وكه‌سانه‌ی كه له بنه‌ماڵه‌كه‌یاندا ئه‌و جۆره نه‌خۆشانه‌ی تیایه، یاخوود ته‌مه‌نیان له سه‌روو چل ساڵه‌وه‌یه‌و ئازار له مه‌مكیاندا هه‌یه" د.سه‌ناریا جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه له سه‌ره‌تادا بۆ نه‌خۆشێك ده‌رده‌كه‌وێت شێر په‌نجه‌ی هه‌یه ، دڵگران و خه‌فه‌تبار ده‌بێت ، باری ده‌روونی ناهاوسه‌نگ ده‌بێت بۆیه له‌و كاته‌دا پێویستی به مامه‌ڵه‌ی تایبه‌ت هه‌یه. ده‌رباره‌ی شێوازی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌خۆشانه‌دا، له‌نجه كه‌مال ـ توێژه‌ری ده‌روونی باسی له‌وه كرد كه باری ده‌روونی په‌یوه‌ندی بهتهشهنهكردنی نهخۆشییهكهوهههیه،وتیشی"پێویسته موراعاتی ئه‌و ژنان بكرێت، كار له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی مهعنهوییاتییان بكرێـ". له‌نجه باسی له‌وه‌شكرد به داخه‌وه له‌كۆمه‌ڵی كوردیدا،ته‌عامولی ده‌روونی غیابی هه‌یه، هه‌ركه ده‌ڵێن فلاَنكهس تووشی شێرپه‌نجه‌بوو، ئیتر كه‌سه‌كه ده‌مرێنن، ئه‌و وتی"من زۆر جار ئه‌و جۆره قسانه‌م بیستووه". ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ردانی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده ده‌كه‌ن له كاتی هه‌بوونی گۆرانكاریی له مه‌مكیاندا ڕه‌وانه‌ی سۆنه‌ر ده‌كرێن هه‌تا كاتی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌ست به ترس‌و دڵه‌ڕاوكیی به‌رده‌وام ده‌كه‌ن، به‌یان (25 ساڵ) گرێیه‌ك له‌به‌شی خواره‌وه‌ی مه‌مكی هاتبوو، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ناوێرێ سۆنه‌ر بكات نه‌بادا " نه‌خۆشه پیسه‌كه"ی هه‌بێت بێت، به‌وته‌ی خۆی ئازاری به‌رده‌وامی هه‌یه، به‌تایبه‌ت له كاتی نزیك بوونه‌وه‌ی عاده‌دا، ئه‌و ئێستاش له دوودڵی‌و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی به‌رده‌وامدا ده‌ژی،وه‌ك خۆی ده‌لێت" كه معاشم وه‌رگرت دوو مه‌ڕ ده‌كه‌م به خێری مه‌ولووی پێغه‌مبه‌ر كه ئه‌وه‌ی نه‌بێت" به پێچه‌وانه‌ی به‌یانه‌وه سنوور (20ساڵ)خۆی بۆ هه‌موو "قه‌ده‌رێك" ئاماده‌كردبوو" سروشتی ئه‌م نه‌خۆشییه وایه ئه‌گه‌ر زووتر پێی بزانی زۆرتر ده‌ژی"، سنوور باسی له‌وه‌شكرد ئه‌گه‌ر هه‌موو شتێك فه‌رامۆش بكه‌یت، ناكرێت مه‌مك فه‌رامۆش بكه‌یت . به‌پێی وته‌ی به‌شداربوانی نێو ئه‌م ڕاپۆرته به‌شێكی زۆر له كچان و ژنان پشكنینیان ئه‌نجام نهداوهئهگهر چی ئازاری مه‌مكیان هه‌بوه، بهلاَم به پێویستی نه‌زانیوه كه سه‌ردانی پزیشك بكات. مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی هۆشیاری مه‌مك له كوردستان، ژماره‌یه‌ك مه‌لزه‌مه‌ی چاپكردووه بۆ هۆشیار كردنه‌وه‌ی ئافره‌تان ده‌یداته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ردانی ئه‌و بنكه‌یه ده‌كه‌ن، بڵاوكراوه‌كانیش باس له چاودێری مه‌مك ده‌كات و داوا له ژنان ده‌كات له گۆڕانكارییه‌كانی جه‌سته‌یان به‌ئاگابن له به‌شێكی ئه‌و چاپكراوانهدا هاتووه" ئه‌بێ ژن هه‌وڵ بدات مه‌مكی خۆی بناسێ له رێگای ده‌ست لێدان‌و سه‌یركردنه‌وه پشكنین بۆ خۆی بكات له گه‌رماوو له كاتی خۆگۆڕبیندا"داوا له ژنان ده‌كات كه سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن، ژنان هۆشیار ده‌كاته‌وه كه هه‌ندێ جار له ئازاری مه‌مك "2 /3 ی ژن هه‌ست به ئازاری مه‌مك ده‌كات له‌پێش عاده بووندا، بۆیه پێویسته ژنان به سێ ساڵ جارێك سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ بكه‌ن". پزیشكانی بواری نه‌شته‌رگه‌ری لابردنی مه‌مك باس له‌وه ده‌كه‌ن كه شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له‌هه‌موو شێرپه‌نجه‌كانی تر باشتره، د. نزار هه‌مه‌وه‌ندی ـ پسپۆری نه‌شته‌رگه‌ری گشتی، باسی له‌وه كرد "ئه‌گه‌ر مرۆڤ شێرپه‌نجه‌كه‌ی تووش بوو ئه‌وا شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له هه‌موویان باشتره، چونكه ئه‌گه‌ر ژنه‌كه له ته‌مه‌نی 50 ساڵیدا دوچاری ئه‌و نه‌خۆشییه بێت، دوای نه‌شته‌رگه‌ری 25 ساڵ دژی، كه ده‌كاته 75 ساڵ ژیان ، بهلاَم شێرپه‌نجه‌كانی تر هێند ناژین". د. نزار جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه كه‌سوكاری نه‌خۆشه‌كان زیاتر بارگرانی ده‌خه‌نه سه‌ر نه‌خۆشه‌كه له ڕووی ده‌روونییه‌وه به‌وه‌ی كه كه ته‌ده‌خولات ده‌كه‌ن و ناهێڵن مه‌مكه‌كه لاببرێت دره‌نگ مه‌مكه‌كه لاده‌برێت تا دهتهنرێتهوه، به وته‌ی ئه‌و پزیشكه ئه‌و كاته چاره‌سه‌ره‌كه قورس‌تر ده‌بێت، تا ئێستاش نازانرێ هۆكاری بلاَوبوونهوهی ئه‌م نه‌خۆشییه چییه؟ هه‌ندێ له پزیشكه‌كان باس له موعهللهبات ده‌كه‌ن ده‌ڵێن" موعهللهبات ده‌كرێ به هۆكارێك دابنرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی موادی حافیزه‌ی تیایه" به‌شێكی ترلهژنان له‌وه ده‌ترسن كه بكه‌ونه به‌ر ڕه‌حمی كیمیایو لهیزرهر سه‌ریان بڕوتێته‌وه، كه‌ژاڵ یه‌كێكه له‌و كچانه‌ی باره‌ی ده‌روونی ته‌واو تێكچوه‌و وه‌كخۆی باسی ده‌كات" بێوره بووه" نه‌یوێراوه سه‌ردانی پزیشك بكات، ئه‌و وتی" ڕه‌مزی مێینه‌یی ژن،مه‌مك‌و قژه، كه ئه‌و دوانه نه‌مان ئیدی ژن ده‌مێنێته‌وه".
|